ژنە کۆچبەرێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕوسیا دۆخی تەندروستی تێکچووە
ژنێکی کوردی کۆچبەر لەسەر سنوری بیلاڕوسیا کە دووگیان بوو، بەهۆی سەرماوە ڕەوشی تەندروستی تێکچووەو کۆرپەکەشی لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەڤین عیرفان تەمەن ٣٨ ساڵ ژنێکی کوردە و یەکێکە لەو کۆچبەرانەی لەسەر سنوری بیلاڕوسیایە، لە ئێستادا تەندروستی تێکچووە و ژیانی لە مەترسیدایە.
ئەو ژنە کۆچبەرە کوردە کە بەهۆی سەرماوە دۆخی تەندروستی تێکچووە، دووگیان بووە و کۆرپەکەشی لەدەستداوە.
بە سەدان هاوڵاتی باشوری کوردستان کۆچیان کردووە و بە مەبەستی چونە وڵاتانی ئەوروپا لە ئێستادا لەسەر سنوری بیلاڕوسیا – پۆڵەندا ماونەتەوە و لە دۆخێکی زۆر خراپدان و پیویستیان بە یارمەتیە.