وێنەگری خوزستان، ڕاحل دەستبەسەر کرا
وێنەگر و چالاکوانی بواری ژینگە ڕاحل موسەوی لە کاتی چالاکی ژینگەیی و خۆپیشاندانەکانی ئاو لە خوزستان گیراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.

ناوەندی هەواڵ
چالاکوانی ژینگە و وێنەگر ڕاحل موسەوی دەستبەسەر کرا و ڕاگەیەندراوە، کە هیچ زانیارییەک لە ڕاحل موسەوی-ەوە نەگەیشتووە، کە ڕۆژی سێشەممە لە هێرش بۆ سەر ماڵەوە دەستگیرکراوە بە وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، کاتێک لە ماڵەکە دەرکراون، بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان درا.
ڕاحیل موسەوی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ڕۆڵی چالاکانەی لە وێنەکان کە لە کاتی خۆپیشاندانی ئاو لە خوزستان گیراون ناوبانگی پێدرا ئاماژە بەوەکراوە کە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکوانە وێنەگرەی کە پێشتر چەندین جار بە هۆی کاری چالاکەکەیەوە دەستبەسەر کراوە نەزانراوە.
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانن لە دەستگیرکردنی وێنەگرەکە.