ڤیان ساڵح پەیکەرەکانی بۆ هاوکاری بنەماڵەی شەهیدان دەفرۆشێت
ڤیان ساڵح دەیەوێت دوو لە پەیکەرەکانی بفرۆشێت و داهاتەکەی دەداتە باوکی یەکێک لە شەهیدەکان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی.

ناوەندی هەواڵ
ڤیان ساڵح، هونەرمەندی پەیکەرتاش و دانیشتووی وڵاتی سوید، دوو لە بەرهەمەکانی کە پەیکەری شەهید ئارین میرخان و شەهید عەگیدە و لە ماوەی ڕابردوودا دروستیکردوون، دەفرۆشێت تا هاوکاری بنەماڵەی یەکێک لە شەهیدەکانی پێبکات کە باوکییەتی و لە ئێستادا نەخۆشە.
ڤیان لە پەیامێکدا کەبە کرمانجی و سۆرانی بڵاویکردووەتەوە دەنووسێت: "پەیکەری دوو شەهیدم دروستکردبو بۆ دڵی خۆم، "شەهید ئارین میرخان و شەهید عەگید"، بۆ ئەوەی هەمووکات لەبەر چاوم بن، بەڵام ئێستا باوکی یەکێک لە شەهیدەکان نەخۆشە و پێویستی بە دەستی هاوکاری هەیە، بڕیامدا بەدروشمی "لە شەهیدانەوە بۆ ماڵباتەکانیان" بیانفرۆشم و بەهاکەی بیکەمە دیاری بۆ چارەسەری ئەو باوکە".
جێی ئاماژەیە کە پەیکەرەکە دەدرێتە هەر کەسێک کە زۆرترین نرخ بدات تا هاوکاری خێزانی شەهیدەکەی پێبکات، درێژی پەیکەری شەهید ئارین میرخان، ٦٥ سانتیمەتر و شەهید عەگیدیش ٦٠ سانتیمەترە.
بۆ پەیوەندی کردن، ژمارەی واتسئاپ:
+46 72 280 12 33
ت.پ