تاڵیبان ئەرێنی دەردەکەوێت لەسەر پەروەردەکردن بۆ ژنان
نوێنەرانی ئەمەریکا و تاڵیبان لە دەوحەی قەتەر کۆبوونەوە، تاڵیبان پێشوازیی لە هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ سەلماندن و چاودێریکردنی پێشکەوتنەکانی پەروەردە بۆ ژنان و کچان لەئەفغانستان.

نوێنەرانی ئەمەریکا و تاڵیبان لە دەوحەی قەتەر کۆبوونەوە، تاڵیبان پێشوازیی لە هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ سەلماندن و چاودێریکردنی پێشکەوتنەکانی پەروەردە بۆ ژنان و کچان لەئەفغانستان.
ناوەندی هەواڵ
وتووێژەکانی نێوان تیمی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی نوێنەری تایبەتی ئەفغانستان تۆماس وێست و هاوتاکەی بە سەرۆکایەتی ئەمیرخان موتاقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبان ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە بەڕێوەچوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد کە تاڵیبان کراوەیی دەربڕیوە بۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر دەستگەیشتنی ژنان و کچان بۆ پەروەردە لە هەموو ئاستەکاندا، ئەوەشی خستەڕوو کە گروپی ئیسلامی پێشوازییان لەهەوڵەکان کرد بۆ سەلماندن و چاودێریکردنی پێشکەوتنەکان لەو بوارەداو داوای پشتیوانیان لەکەرتی پەروەردە کرد.
ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا، بۆیە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بەردەوامبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وەڵامدانەوەی بەپەلەی ئەو قەیرانە مرۆییەی ئەفغانستان کرد.
تاڵیبان لەو کاتەوەی دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە کە زیاتر لە سێ مانگ لەمەوبەر دەبێت، ئابووری وڵات دابەزیوە و ئەو قەیرانە مرۆییەی کە هەیە خراپتر دەبێت، هەروەها تاڵیبان ڕێگری کردووە لەوەی ژنان بەشداری خوێندن بکەن و تەنها ڕێگەی بە پیاوان داوە بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.