سینەفزێونێک لە چایخانەی شەعب لەبارەی توندوتیژی پێشکەشکرا
لەبارەی هۆکاری توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان لە یەکێک لە شوێنە کۆمەڵایەتییەکان سینەفزێۆنێک پێشکەشی پیاوان کرا.
لەبارەی هۆکاری توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان لە یەکێک لە شوێنە کۆمەڵایەتییەکان سینەفزێۆنێک پێشکەشی پیاوان کرا.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چایخانەی شەعبی شاری سلێمانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمدا سینەفزێۆنێکیان سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان پێشکەشکرد.
سینەفزیۆنەکە لەبارەی ئامارەکانی توندوتیژی بۆ سەر ژنان بوو، وێڕای باسکردنی هۆکارەکانی توندوتیژی باس لە چارەسەر و چۆنیەتی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا کرا.
چایخانەی شەعب یەکێکە لە چایخانە کەلتوری و مێژووییەکانی شاری سلێمانی، مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، مەڵبەندی کۆبوونەوەی هونەرمەند و ڕۆشنبیران بووە، لە ئێستاشدا زۆرینەی پیاوان تێیدا دادەنیشن و کاتەکانیان بەسەردەبەن.
بەشێکی کەم لەو پیاوانەی لە چایخانەکەدا بوون بە ورد و گرنگییەوە گوێیان بۆ بابەتەکە هەڵخستبوو، هاوکات بەشێکی دیکەشیان وەک ئەوەی بابەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیان بۆ گرنگ نەبێت مامەڵەیان دەکرد.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، بڕیارە سبەی کاتژمێر ٣:٠٠ لە بەردەرکی سەرا سینەفزیۆن بۆ هاوڵاتیان نمایش بکەن.
ت.پ