سلێمانی، دژی هێرشەکانی داگیرکەران گردبوونەوە ئەنجامدرا
دژی ئەو داگیرکاری و هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، نوێنەرایەتی پەیەدە گربوونەوەیان ئەنجامدا، لە ڕاگەیاندراوێکیشدا ئەو هێرشانەیان شەرمەزارکرد و داوایەکیشیان ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان کرد.
دژی داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، نوێنەرایەتی پەیەدە گربوونەوەیان ئەنجامدا، لە ڕاگەیاندراوێکیشدا ئەو هێرشانەیان شەرمەزارکرد و داوایەکیشیان ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان کرد.
ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی گردبوونەوەیەکی دژی هێرشە ناڕەواکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا، لەلایەن بێریڤان محەمەد ئەندامی پەیەدە ڕاگەیاندراوی نوێنەرایەتی پەیەدە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکە، پەیەدە ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی، ئاماژە بەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا کرا کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی، "وڵاتان و ڕێکخراوەکان پێویستە هەڵوێستی جدیان هەبێت و لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و بێنە دەنگ، ئێمە بەناوی تەواوی ئەندامانی پارتەکەمانەوە لە باشووری کوردستان، ئەو هێرشانە شەرمەزار و ئیدانە دەکەین."
هاوکات داوایان لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان کرد، کە یەکڕیز و یەکگرتووبن، ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێبکەن، دژی ستەم بۆ سەر کوردەکان بوەستنەوە.