سلێمانی، ١٧یەمین ساڵیادی کۆنگرا ستار لە باشوری کوردستان پیرۆزکرا
لە مەراسیمێکدا بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، ١٧ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرا ستار پیرۆزکرا، ئەندامێکی کۆنگرا ستاریش دەڵێت بەردەوام دەبن لە پاراستنی ژنان.

سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ پیرۆزکردنی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرا ستار ڕێکخرا.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و هاوڵاتیان لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، بەشێکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی باشوری کوردستان پیرۆزبای خۆیان پێڕاگەیاندن، لەلایەن لەیمان شویش نوێنەری کۆنگرا ستار لە باشوری کوردستان لە وتارێکدا بەردەوامی تێکۆشانی ١٧ ساڵەی کۆنگرا ستاری دژی زهنیەتی دەسەڵاتداری دووپاتکردەووە.
دواتریش بە بەشداری هونەرمەند شنیار نەجیب و چەند گۆرانیبێژێکی دیکە مەراسیمەکە بە گۆرانی و میوزیک ڕازێندرایەوە.
سلاڤا سلێمان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی کۆنگرا ستار لە باشوری کوردستان، تایبەت بە نوژنها ڕایگەیاند ئامانجی کۆنگرا ستار بۆ ساڵی نوێ بەردەوامییەتی لەسەر تێکۆشانەکانی، هەروەها پاراستنی ژنان لەو شوێنانەی داگیرکەران توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدەن.
ت.پ