پەیامنێر ژیان عەلی لە لایەن حکومەتی بیلاڕووسیاوە دەستگیر کراوە

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، پەیامنێر ژیان عەلی لە لایەن حکومەتی بیلاڕووسیاوە دەستگیرکراوەو داوا دەکات دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕاگەیەندراوێکی رۆژنامەگەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم ئاڕاستەی حکومەتی بیلاڕووسیاو ڕێکخراوە جیهانییەکان کراوە داوای دەستبەجێ ئازاکردنی ژیان عەلی پەیامنیری ئین ئاڕتی لە حکومەتی بیلاڕووسیا کراوە.

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەستگیرکردنی ژیان عەلی دژ بە ئازادی رۆژنامەگەرییە و سەرباری بەتوندی ئیدانکردنی دەستگیرکردنی، ئەم کردەوەیە دژی کاری رۆژنامەگەریەو حکومەتی بیلاڕووسیا بەرپرسیاردەکات لە سەلامەتی ژیان عەلی، هەروەها داوا لە تەواوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات فشار بخەنە سەر حکومەتی بیلاڕووسیا بۆ ئازاد کردنی دەستبەجێی ژیان عەلی".