پەروین بوڵدان بۆ کۆنگرەی ئیستەنبوڵ کاردانەوەی نیشاندا
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" کاردانەوەی بەرامبەر بە کۆنگرەی ئیستەنبوڵی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بە ئامانجگرتنی ژنان نیشانداو وتی: "ئەمە فاشیزمە، تاکڕەوییە، ئەمە توندوتیژییە پیاوسالارانەیە ،کە ئاڕاستەی ژنان دەکرێت".

ئەنقەرە
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بۆ دیاریکردنی کۆنگرەی ئەستەنبوڵ و هێڵە نوێیەکانی خەباتی سیاسی کۆبوونەوە، بە تایبەتیش هێرشکردنە سەر دەستکەوتەکانی ژنان و ڕێکخستن.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە هەدەپە بە هەموو شێوازێکی نایاسایی لاواز دەکرێت، وتی:"ئێمە گەشە دەکەین و بەردەوام دەبین، ماوەی پێنج ساڵە هەڤاڵانمان لەناوخۆ و لە تاراوگەدان، ئێمە بە یەکڕیزیی باوەڕ و یەکپارچەیی تێکۆشان لە دەرەوە درێژە بە ڕێپێوانە مەزنەکەمان دەدەین".
"ئاکەپە تاوانێکی ئەنجامدا"
پەروین بوڵدان، ئاماژەی بە سیاسەتەکانی ژنانی حکومەت کرد و وتی: "هەروەها زیهنیەتی ئاکەپە سەلامەتی ژیانی ژنەکە بە پیاوەکە دەبەستێت ڕۆژانە ژنان بە هۆی نەپاراستن و ڕێگریکردن و بڕیاری دادوەریی پیاوەوە کۆمەڵکوژ دەکرێن، چونکە هیچ سیستمێکی فیکری لە مێشکی ئەم دەسەڵاتەدا نییە کە خەمی مافی ژن بۆ ژیان بێت، وەک کۆنگرەی ئیستەنبوڵ و کۆتایی هێنان بە پەیماننامەیەک کە ئامانج لێی زامنکردنی سەلامەتی ژنانە بە کۆتایی هێنان نەک جێبەجێکردنی، کۆنگرەی ئیستەنبوڵ تاوانێکە لەسەر ژنان".
"تۆ ناتوانیت ژنان بوەستێنیت"
سەبارەت بە ئامانجی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەی ئیستەنبوڵ و ژنان، پەروین بوڵدان وتی: "سەرۆکی ئاکەپە ئێستا ئەو گێچەڵەیە کە بانگی ئەو ژنانە بکات کە بەرگری لە کۆنگرەی ئیستەنبوڵ دەکەن، ئەوە فاشیزمە، ئەوە تاکڕەوانەیە ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە توندوتیژی پیاوسالارانە بۆ بێدەنگکردنی ژنان، بۆ تەختکردنی ئەو ژنانەی کە لە پێناو مافەکانیان وەستاون، سوکایەتی بە ژنان بکەن بە ناوی هەموو ژنانەوە، لێرەوە دەڵیم تۆ مافی ئەوەت نییە کە سوکایەتی بە پۆست و هەڵوێستی سەربەرزی هیچ ژنێک بکەیت. تۆ ناتوانیت هیچ ژنێک ناوبزڕێنیت. هەر وەک چۆن زۆرداری و ستەمی ئێوە لە ژنان نەوەستاوە، لە سووکایەتیی ئێوەدا ژنان ڕاناگرێت".