پەرلەمان لەسەر پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و پرۆژەیاسای چەک کۆدەبێتەوە
ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەپێی کارنامەی پەرلەمان کۆبوونەوە لەسەر چەند پێشنیاز و پێشنیارە یاسایەک دەبێت.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، دانیشتنی ژماره (٧)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بەڕێوەدەچێت، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به خێزان و ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) دەکرێت.
هەر بەپێی کارنامەکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەریەک لە پێشنیازه‌یاسای (هه‌مواری یاسای سه‌لماندن ژماره ١٠٧ی ساڵی ١٩٧٩ی هه‌مواره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان) و پرۆژه‌یاسای چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان-عێراق دەکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر پرۆژه‌یاسای (هه‌مواری یاسای بزربوهكان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستانی عێراق، ژماره (٣)ی ساڵی ١٩٩٩) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
لە درێژەی کۆبوونەوەکە و بڕگەی سێیەمدا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دەکرێت.
ت.پ