پۆلیسی هەولێر، تاوانبارێک دەستگیرکرا و بە ماددەی ٣٩٣ دەدرێتە دادگا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تاوانبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە ماددەی ٣٩٣ دەدرێتە دادگا، ماددەکەش تایبەتە بە دەستدرێژی سێکسی.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دەستگیرکردنی تاوانبارێكی بە ناوی (ن. م. ص) ڕاگەیاند کە بە پێی ماددەی ٣٩٣ لە یاسای سزادانی عێراقی دەدرێتە دادگا.

 

بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ماددەی ٣٩٣ تایبەتە بە دەستدرێژی سێکسی و بەپێی حوکمەکان سزا دەدرێت کە زیندانی هەتاهەتایی یان سزای توندە، پۆلیسی هەولێریش تاوانبارەکەی بەهەمان ماددە دەستگیرکردووە و دراوەتە دادگا.

 

ت.پ