نورجان یاڵچین بە زیاتر لە سێ ساڵ زیندانی سزا درا

نورجان یاڵچین رۆژنامەنووس کە ئەمڕۆ دادگایی کرا، سزای سێ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لە کاردانەوەی ئەو سزایەدا هاوپەیمانی ژنان لە رۆژنامەگەریدا داوا دەکات دەستبەجێ بڕیارەکە پوچەڵ بکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا لە رۆژنامەنووس نورجان یاڵچین، ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییکردنی دۆسیەکەی دژی ئەو بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخراوەکە" و "بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی ڕێکخراوەکە" لە دادگای تاوانی نۆیەم لە ئامەد بەڕێوەچوو، نورجان ئامادە نەبوو لە دانیشتنی دادگادا، بەڵام پارێزەرەکەی رەسوڵ تەمور ئامادەبوو لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، دادگا داوای کرد کە نورجان یاڵچین بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکە" و "بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی ڕێکخراوەکە" سزا بدرێت.

 

سزاکە زیاتر لە سێ ساڵ زیندانیکردنە

نورجان یاڵچین بە تۆمەتی "بە زانایی و بە ئیرادەیی هاوکاری ڕێکخراوەکە" سزای دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە سزای یەک ساڵ و ٦ مانگ و ٢٢ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەوەش سزای سێ ساڵ و حەوت مانگ و ٢٢\ ڕۆژ زیندانی بەسەر نورجان-دا سەپێندرا.

 

 

"دەبێت دەستبەجێ بڕیارەکە پوچەڵ بکرێتەوە"

لە کاردانەوەی ئەو ڕستەیە دژی نورجان یاڵچین،  "نورجان بە زانین و بە ئیرادەیی یارمەتی ڕێکخراوەکە دەدات، هەرچەندە ئەندام نییە"، هاوپەیمانی ژنان لە رۆژنامەگەریی "CFWIJ" داوا دەکەن دەستبەجێ بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە.