نوێنەری هەدەپە پێشنیار دەکات ژنان هەڵگری پاشناوی خۆیان بن
هودا کایا نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" پێشنیاری یاسایەکی کرد بۆ ئەوەی ژنان ناوی پاشناوەکانیان بەکاربهێنن.

ئەنقەرە
هودا کایا، نوێنەری هەدەپەی ئیستەنبوڵ، لەبارەی یاسای مەدەنی تورکیا و یاسای خزمەتگوزارییەکانی دانیشتوانەوە، ڕەشنوسێکی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد، بۆ ئەوەی بگۆڕدرێت.
هودا کایا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژنان دوای هاوسەرگیری تەنیا پاشناوی خۆیان بەکار بهێنن و داوایکرد کە دەقی جیاکاری لەسەر ژنان لاببرێت و لە بواری یەکسانی ڕەگەزیدا بنەمای یەکسان و دادپەروەرانە دابمەزرێنرێت.
هەروەها ڕەشنوسی یاساکە پێشنیارێکی دروستی تێدایە بۆ ئەو هاوژینانەی کە ئەو پاشناوەی کە دەیانەوێت لەکاتی هاوسەرگیری و جیابوونەوەدا بەکاری بهێنن.