ژنانی کرێکاری کشتوکاڵی پاکستان ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە

دوای چەندین مانگ لە لافاو و کارەساتی سروشتی کە ماڵ و بەروبوومی کشتوکاڵی وێران کرد، ملیۆنان ژن بەردەوامن لە ژیان لە قەرز و هەژاریدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی گوندی دیتال خان چاندیۆ لە پارێزگای سندی پاکستان سەرقاڵی کاری کشتوکاڵین، گوندەکە لە قەزای دادو کە نزیکەی ٣٨٠ کیلۆمەتر لە گەورەترین شاری کەراچی پاکستانەوە دوورە، یەکێک بوو لەو گوندانەی کە زۆرترین کاریگەری لافاو کارەساتبارەکانی ساڵی ڕابردووی لەسەر بووە، کە بەهۆی توانەوەی سەهۆڵبەندان لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەواوە بووە.

 

لافاوەکە ٣٣ ملیۆن کەسی گرتەوە و دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ماڵیش وێران بوون و زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا، لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی پاکستان زیاتر لە ٧٢ ملیۆن ژن کاردەکەن و گۆڕانەکانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ڕەوتی ژیانیان درووست کردووە.

 

ژنان بەهۆی کارەساتی سروشتیەوە ناچاربوون بۆ ماوەیەکی درێژ لە چادرە کراوەکاندا بمێننەوە لە کاتێکدا ماڵەکانیان بەهۆی لافاوەوە وێران بوون، ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە تایبەتمەندیکەسی و کۆمەڵایەتی بوونەتەوە، وەزیری گۆڕانی کەشوهەوای پاکستان ژیانی هاوڵاتیانی قورستر کرد.

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاری کاریگەری دەڵێت پچڕان و لەدەستدانی هەلی کار بەهۆی لافاوەوە نزیکەی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کرێکار لە پاکستان کاریگەری کردووە.

 

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار، ڕێژەی دامەزراندنی ژنان لە کەرتی کشتوکاڵدا ٪ ٦٥یە، بەمەش دەبێتە گەورەترین خاوەنکار لە وڵاتەکەدا کە بەشداری دەکات لەسەدا ٢٣ لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتی وڵاتدا.

 

بەڵام زۆرجار ژنان لە ماف و پارێزگاریی کار بێبەش دەکرێن، بەبێ گرێبەستی نووسراو دامەزراون و زۆربەیان مووچەی کەمتر لە پیاوان وەردەگرن.

 

جگە لەوەش، بەهۆی ئەوەی پاکستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا، کەرتی کشتوکاڵ بە تایبەتی بەرکەوتەی بارودۆخی کەشوهەوای توند و پاشهاتەکانیان دەمێنێتەوە، پشتگیری دارای نێەودەوڵتیش بۆ وڵاتێکی وەک پاکستان دابین ناکرێت کە یارمەتیان بدات لە قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانیان.