لە ئەفریقای باشوور پاسێک وەرگەڕاو ٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا
شەوی ڕابردوو لە پارێزگای لیمپۆپۆ ئەفریقای باشوور، پاسێك لە پردێكەوە كەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە ٤٥ كەس گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
میدیا ناوخۆییەكانی ئەفریقای باشوور، لە بارەی وەرگەڕانی پاسێك گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو ٢٨ی ئادار لە پارێزگای لیمپۆپۆ ئەفریقای باشوور دوای ئەوەی پاسێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا، لە پردێكی شاخەكانی نێوان مۆكۆپانە و ماركن كەوتەخوارەوە و دواتر گڕی گرت.
ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەوە ٤٥ كەس گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوون، تەنها منداڵێکی کچی ٨ ساڵان ڕزگاری بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە، ژنێكی دیكەش لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.