لە سلێمانی گفتووگۆیەک بەناونیشانی ''ئەزموونە میتافیزیکیەکان لە دەرەوەی ئاین و فەلسەفەدا'' بەڕێوەچوو

بەڕێوبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی چاپخانەی زانکۆی سلێمانی، گفتووگۆیەکی زانستییانەی بۆ ڕووناک کاکە حەمە، ئەندازیار، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکار ڕێکخست.

سلێمانی

 

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ، لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی و چاپخانەی زانکۆی سلێمانی، گفتووگۆیەک بەناونیشانی '' ئەزموونە میتافیزیکیەکان لە دەرەوەی ئاین و فەلسەفەدا'' ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکار بۆ ڕووناک کاکە حەمە، ڕێکخرا.

 

سەرەتایی گفتووگۆکەش بە باسیکردنی ژیاننامەی ڕووناک کاکە حەمە دەستیپێکرد، بەم شێوەیە:

ڕووناک کاکە حەمە لە هەڵەبجە لە دایک بووە و بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریدا هەیە، هەروەها لەبەر خۆشەویستی و خولیای بۆ دەروونناسی، ماستەری لە بواری دەرووناسی پەروەدەیدا بەدەست هێناوە.

 

لە درێژەی گفتووگۆکەشدا ڕووناک کاکە حەمە ئاماژەی کرد، ئەزموونە میتافیزیکییەکان زۆرن، بەڵام من نزیکبوونەوەم لە مردن هەڵبژاردووە بۆ شیکردنەوە و ناساندنی بە خوێنەر، نزیکک بوونەوەش لە مردن دیاردەیەکی جیهانیە، کە ملیۆنان خەلک لە جیهان بێ جیاوازی کولتوور و ئاین ڕووبەڕووی دەبنەوە و توشی دەبن، هەروەها هەموو کەس ئەزموونی دەکات.

 

ئەزموونەکەش لە کاتی توشبوونی ڕووداوێکی لەناکاو یان چوونە ناو کۆماوە دروست دەبێت، زۆربەی کات لە کاتی چوونە ناو کۆمادا ڕوودەدات یاخود لە کاتی ڕوودانی ڕووداوی هاتۆچۆ و بەرکەوتنی زەبری قورس، هەروەها لە سەدا ٥ بۆ لە سەدا ١٠ی خەڵکی بێ ئەوەی هیچ  ڕووداوێکیان بەسەربێت ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە، کە لەو حاڵەتە مردوون، بەڵام ئاگاداری هەموو شتن و لە هەموو کات زیاتر زیندوون و رووحی مردووەکان ئەبینێت.

 

''ئەم گفتووگۆیە دیاردەیەک ئەناسێنێت کە دیاردەیەکی جیهانییە و ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی بوونەوەتەوە''

ڕووناک کاکە حەمە، ئەندازیار، وتی: ئەم گفتووگۆیە دیاردەیەک ئەناسێنێت کە دیاردەیەکی جیهانییە و ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، کە پێی دەوترێت''NDE''، واتە ئەزموونەکانی نزیکبوونەوە لە مردن، کە لە ساڵی ١٩٦٠ دکتۆر رایمۆد مۆدیک پەرتووکی لەسەر نوسیووە و سەدان پەرتووکیش لەوبارەیەوە هەیە و بوونەتە پڕفرۆشترین پەرتوکەکان لە جیهاندا، کە لەلای ئێمە وەک بابەتێکی ئاینی چۆتە بەرچاوی خەڵک، بەڵام ئەمە دیاردەیەکە ئەچێتە بواری فینۆمیلۆجیاوە، واتە دەچێتە بواری دیاردە ناسییەوە، بۆیە دەبێت زانکۆکانی جیهان قسەیان لەسەری هەبێت وەک زانکۆی ڤێرجینییا، هەروەها زانکۆکانی دیکەش زۆر گرنگیان پێداوە و چەندین کۆنفڕانسی زانستیمان لە بارەیەوە رێکختسووە بەتایبەت لە لایەن دکتۆرەکانەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: من بۆیە هاتوومەتە زانکۆوە ئەو گفتووگۆیەم ڕێکخستووە بۆ ئەوەی بەرچاو ڕوونی بێت بۆ خوێندکاران، بۆئەوەی خوێندکارانی کوردیش بە هەمان شێوە وەک خوێندکارانی جیهان لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن و شوێن دەستیان دیار بێت، چونکە ئێمە وەک کورد چەندین ئەزموونمان هەیە و ئەو ئەزموونانە لە هەموو کایەکانی ژیاندا سودێکی بەرفراوانی هەیە و ئەتوانین سودی لێ ببینین.