لە کۆڵۆمبیا بە چالاکییەک پشتگیری لە یەپەژە کرا

لە هەرێمی تۆلیمای کۆڵۆمبیا بە مەبەستی پشتگیری کردن لە یەپەژە چالاکییەکە بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە ٢٢ و ٢٣ـی ئایار لە هەرێمی تۆلیمای کۆڵۆمبیا بۆ داننان بە شۆڕشی ژنانی کورد چالاکییەک بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا چەندین ژن بەشداربوون. چالاکییەکە لەلایەن دامەزراوەی یاپاوەیرا و ناوەندەکانی ژنانەوە ڕێکخرابوو.

 

باس لە گرنگی ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری ژنان و بوونی دوژمنێکی هاوبەش (زیهنیەتی پیاوسالاری) و ئیلهام وەرگرتن لە بنەماکانی ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان کرا. هەروەها باس لە گرنگی پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنانی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی یەپەژە کرا.

 

پێشنیاری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک سەرنجی ژنانی جیهانی ڕاکێشا و بەشداربوان نیازی خۆیان بۆ درێژەدان بە قووڵکردنەوەی دیالۆگ لەو چوارچێوەیەدا دەربڕی.

 

لە چالاکییەکاندا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، دیمەنەکان بۆ بەشداریکردن لە کەمپەینی "هەموومان یەپەژەین" نیشان درا.