لە فیلیپین بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
شەوی ڕابردوو بەهۆی باران بارینەوە زەوی لە ناوچەیەکی شاخاوی باشووری فلیپین ڕۆچوو، لانیکەم ٥ کەس گیانیان لەدەستداو ٣١ کەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ٦ی شوبات، زەوی لە ناوچەیەکی شاخاوی باشووری فلیپین بەهۆی باران بارینەوە ڕۆچوو، دوو پاس و چەندین ماڵ کەوتنە ژێر زەوی.
ڕووداوەکە کە لە گوندێکی کانزایی لە پارێزگای داڤاو دی ئۆرۆ لە دوورگەی میندانۆ بوو، بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٥ کەس و برینداربوونی ٣١ کەسی دیکە.
کاربەدەستان ئاماژەیان بەوەکردووە، گەڕان و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ٢٠ کەس کە لەناو دوو پاسدا گیریان خواردووە بەردەوامە.
ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لەناو پاسەکەدا بوون، بەڵام ژمارەیان ئاشکرا نەکراوە.