کەمپەینێک دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕاگەیاندرا

دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگای کوردستانی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆی ڕاگەیاند، داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیایەکانیش دەکات ناوەندی هەواڵ

دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگای کوردستانی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆی ڕاگەیاند، داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیایەکانیش دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ڕاگەیاندراوکێدا کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆی ڕاگەیاندووە.

 

ئەم کەمپەینە دوای ئەو هێرشە یەک لە دوا یەکانەی دەوڵەتی تورکیا دێت کە لەڕێگای چەکی کیمیایی قەدەغەکراوەوە دەیکاتە سەر ناوچە سنورییەکانی باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هاوکات بێدەنگ بوونی وڵاتانی زلهێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ئاستی ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە.

 

هاوکات کۆنفیدراسیۆکە داوای نواندی هەڵوێستی لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، داوای لە ڕێکخراوی نێوەدەڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی "OPCW" کردووە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەگەڵ دەوڵەتی تورکیاوە بکەن، لە بانگەوازیەکیشدا دەڵێت "داوا لە کوردستانیان لە ئەڵمانیا، ئەنجوومەن و فیدراسیۆن، گەلانی دیموکراتیک و شۆڕشگێر دەکەین، بەشداری ئەم کەمپەینە ببن و ناڕەزایەتی خۆتان لە بەرامبەر هێرشی کیمیایی نیشان بدەن".