خوێندکارێکی کچ لە سلێمانی بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو

خۆپیشاندانی خوێندکاران لە بەردەم زانکۆی سلێمانی گرژی لێکەوتەوەو خوێندکارێکی کچ بە گولـلەی پلاستیکی برینداربوو.

ناوەندی هەواڵ   

 

ئەمڕۆ ٢٢ی تشرینی دووەم بۆ دووەمین ڕۆژە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی و بەشێكیتر لە شار و شارۆچكەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و لە سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕووبەڕووی خوێندكاران بوونەتەوە و ژمارەیەك خوێندكار بریندار بوون.

 

بەپێی زانیارییەکان لە ناو بریندارەکان خوێندکارێکی کچ هەیە کە گولـلەی پلاستیکی بەر سەری کەوتووە و بە سەختی برینداربووە.