خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیان گردبوونەوە
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیان گردبوونەوە و ڕێگەی هاتوچۆیان کرد، خوێندکاران داوا دەکەن کە دەرماڵەکانیان بۆ خەرجبکرێت، لەسلێمانی هێزە ئەمنیەکان ڕووبەڕووی خوێندکاران بوونەوە و ژمارەیەک خوێندکار بریندار بوون.

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گەرمیان گردبوونەوە و ڕێگەی هاتوچۆیان کرد، خوێندکاران داوا دەکەن کە دەرماڵەکانیان بۆ خیرجبکرێت.
ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی ناڕەزایەتییەكانی خوێندكاران لەبەرامبەر خەرجنەكردنی دەرماڵەكانیاندا، ئەمڕۆ، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان لەبەردەم كامپی زانكۆ درێژە پێدا و دەرگای زانکۆیان داخست، هەروەها رێگریان لە مامۆستایانی زانکۆ کرد بچنە ناو زانكۆوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزەئەمنییەکان، بۆ بڵاوەپێکردنی خوێندکاران ، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناو دواتر گرژیی نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکانی لێکەوتەوە، ژمارەیەک خوێندکار برینداربوون.
لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانیش، خوێندکارانی زانکۆ چوونەتەوە سەر شەقام و ڕێگای نێوان کەلار – سلێمانیان داخستووە.
لەساڵی ٢٠١٥ەوە حكومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەی خوێنكارانی زانكۆی بڕیوە، كە بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شارەكان ١٠٠ هەزار و بۆ ناوشاریش ٤٠ هەزار خەرجدەكرا.
ت.پ