خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پزیشکێکی بە ئەزمونی شاری سلێمانی

لە هەفتەی هۆشیاری نەخۆشی شەکرەدا، بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، پەری مەجید.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم، بە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە دانراوە و لە ماوەیەدا هەڵمەتی هۆشیاری سەبارەت بە نەخۆشییەکە بەڕێوەدەچێت، بەو بۆنەیەوە لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەفتەی هۆشیاری نەخۆشی شەکرەی ڕاگەیاند.

 

لە مەراسیمێکیشدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، د.سەباح نەسرەدین و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە پزیشكێكی ماندوو بە ئەزموونی شارەکە بە ناوی د.پەری مەجید، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان.

 

ڕیزلێنانەی پزیشک پەری مەجید، لە پای تەمەنێكی زۆر لە خزمەتكردنە بە نەخۆشخانە و نەخۆشانی منداڵان لە سلێمانی و دەوروبەری بە تایبەت منداڵانی توشبووی نەخۆشی شەكرە.

 

ت.پ