هاوسەرگیری پێشوەختە لە ئێران ڕوو لە زیادبوونە
لە دوای زیادبوونی ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵ و دژایەتی حکومەت بۆ قەدەغەکردنی هاوسەرگیری منداڵان، پسپۆڕێکی یاسایی دەڵێت: "پێویستە هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی قەدەغە بکرێت".

لە دوای زیادبوونی ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵ و دژایەتی حکومەت بۆ قەدەغەکردنی هاوسەرگیری منداڵان، پسپۆڕێکی یاسایی دەڵێت: "پێویستە هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی قەدەغە بکرێت".
ناوەندی هەواڵ
هاوسەرگیری پێشوەختە و ئاڵوگۆری منداڵان لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا لە ئێران منداڵان دەخاتە بەردەم خراپەکاری و تێکدانی ژیان و داهاتوویان.
منداڵان بێ پەناترین بەشی هەر کۆمەڵگایەکن و پێشبینی دەکرێت کە یاسا بتوانێت پارێزگاریان لێبکات، بەڵام کاتێک یاسا کارناکات و ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ خراپ بەکارهێنانی منداڵان لە ڕاستیدا دەبێتە ئامڕازێک بۆ زیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانی بەشە بێدەسەڵات و لاوازەکانی کۆمەڵگا و زیادبوونی نادادییەکان.
پسپۆڕێک لەپرسە یاساییەکان دوابەدوای زیادبوونی هاوسەرگیری منداڵ و دژایەتی حکومەت بۆ قەدەغەکردنی هاوسەرگیری منداڵ وتی: "پێویستە پەرلەمان بوێرانە و بەناوی بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندیەکانی منداڵ هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی قەدەغەبکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بۆ هەژاری ئابووری و کولتووری دایک و باوک نەبووایە، ئەوا ژنانی گەنجی بێتاوانی ئەو وڵاتە لە کوێ زەماوەندیان بەناهەق و بێ غەریزە و ویستی خۆیان دەکرد؟.
بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی داوا لەسەرجەم چین و توێژەکان دەکات کە دەنگی بێدەنگی منداڵانی بێتاوان بن، سیستەمی یاسایی پەرلەمان و بواری گشتی ئاگادار دەکاتەوە کە هاوسەرگیری منداڵ هاودەنگە لەگەڵ دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، دەبێت باس لەوە بکرێت کە چۆن منداڵێک کە بێ هیچ ویستێک دەچێتە ژیانی هاوسەرییەوە بەبێ وەرگرتنی چێژ و ئەزموون لە ژیانی منداڵی شیرین و هەرزەکاری و تەواوکردنی خوێندن، دۆخێکی سەخت و ناخۆشی جەستەیی و دەروونی و سۆزداریی بەسەردا دەسەپێندرێت.