گرنگیدان بە هونەر لە پێنجوێنەوە
بۆ زیندوکردنەوەی گرنگیدان بە هوەر لە شارۆچکەکان گەلەری دڵخواز پێشانگایەکی لە شارۆچکەی پێنجوێن کردەووە. ناوەندی هەواڵ

بۆ زیندووکردنەوەی گرنگیدان بە هونەر لە شارۆچکەکان، گەلەری دڵخواز پێشانگایەکی شێوەکاری لە شارۆچکەی پێنجوێن کردەوە و گێلاس موفتی پێنجوێنی دەرگای پێشەنگاکەی بە ڕووی بەشداربوواندا کردنەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١١ی تشرینی دووەم لەکتێبخانەی گشتی شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەلایەن گروپی هونەری گەلەری دڵخواز کە تایبەتە بە کاری هونەری و شێوەکاری پێشانگایەک بە دروشمی "هێل و ڕەنگ لەنێوان هونەرمەندانی بە ئەزموون و لاو" بۆ نمایشکردنی تابلۆی هونەرمەندەکان کرایەوە.
سەرەتای پێشانگا لەلایەن گێلاس موفتی پێنجوێنی کرایەوە، لە پێشانگاکەدا ١٠٤ هونەرمەند لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەشداریان کردووە، تابلۆی هونەری، سیرامیک، گرافیک، پەیکەر خراونەتە بەرچاوی ئامادەبووانی پێشانگاکە.
پێشانگا هونەرییەکە ماوەی ڕۆژێکی خایاندووە، ڕێکخەرانی پێشانگاکەش ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە لە شارۆچکەی پێنجوێن بۆ ئەوەی دەگەڕێننەوە کە هونەر لە شاروشارۆچکەکان پاروێزخراوە، گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادرێت، لەبەر ئەوە پێشانگاکەیان لەو شارۆچکەیەدا کردووەتەوە.