گەنجان هێرشەکان بۆ سەر باشوری کوردستان شەرمەزار دەکەن
لە بەیاننامەیەکدا گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و داعش بۆ سەر باشوری کوردستان و مەخمور و شەنگال دەکەن، داوا لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم بەرامبەر "سیاسەتی قێزەونی تورکیا و بنەماڵەی بارزانی" بێدەنگ نەبن.

سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەیاننامەیەکیان لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر باشوری کوردستان ئاڕاستەی ڕایگشتی کرد.
بەیاننامەکە لەلایەن زەردەشت محەمەد، ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز، خوێندراوە، لەسەرەتادا ئاماژە بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و ناپاکی بنەماڵەی بارزانی بەرامبەر خەڵکی باشوری کوردستان کرا، کە دەوڵەتی تورکیا ٨ مانگە بەردەوام بۆردومانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەکات و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت.
هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان داعش و پەدەکە کرایەوە، کە پەدەکە داعش بەکاردەهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر گەلی ئێزدی، لە خەلیفانیش ژمارەیەک گەریلای بەدەستی پێشمەرگەکانی ڕۆژ شەهیدکردووە و ڕێگا نادات لە دەوازەی سمێڵێکا بگەڕێنرێنەوە بۆ بنەماڵەکانیان.
"ئێمە وەک گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئەو هێرش و داگیرکاری و خیانەتە شەرمەزار دەکەین ، داوا لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان دەکەین بێدەنگ نەبێت بەرامبەر ئەو سیاسەتە قێزەونەی تورکیا و بنەماڵەی بارزانی، ئەرکی خۆی جێبەجێبکات و ئەو پێشێلکاریانە بوەستێنێت کە مەبەست لێی بێ ئیرادەکردن و قڕکردنی ئەم گەلەیە".
ت.پ