فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی سەلا بە تیشک خستنە سەر زیندانییە ژنەکان کۆتایی بە چالاکییەکانی دەهێنێت

پەردە لەسەر چالاکییەکانی حەڤدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان لە شاری سەلا لادرا، کە ڕۆشنایی خستە سەر ڕاستینەی زیندانییە ژنەکان لە مەغریب و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگە دوای ئازادبوونیان لە زیندان.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- لە چوارچێوەی بەشی "پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی ژنە نووسەرانی مەغریبی"، لە ٢٨ی ئەیلوول، پێش مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی سەلا سیمپۆزیۆمێک ڕێکخرا، کە تێیدا پەرتوکی "ئاوێتەبوونەوە... گێڕانەوەکانی ژنان" پێشکەشکرا، کە نووسینی هاوبەشی نێوان نووسەرو ڕۆژنامەنووس یاسمین بلماحی و ئەکتەر و دەرهێنەری مەغریبی سەلیمە بن مومەنە.

 

پەرتوکەکە لە لایەن دەستپێشخەرییەکی وەفدی گشتی بۆ بەڕێوەبردنی زیندانەکان و یەکگرتنەوە بە ئامانجی بەشداریکردن لە پەرەپێدانی نوێنەرایەتییە باوەکان سەبارەت بە چەمکی دەستبەسەرکردن، بە تایبەت بۆ ژنان، لە دوو بەش پێکهاتووە، کە یەکەمیان چیرۆک گێڕانەوەیە لەلایەن زیندانییە ژنەکان لە کازابلانکا (زیندانی عەین سەبع) و مەراکش ( زیندانی عودایا).

 

سەلیمە بن مومن، ئەکتەر و دەرهێنەر ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە بواری دادپەروەری و بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی ماددی و ڕەوشتی و گرنگیدان بە زیندانییە ژنەکان لە دامودەزگاکانی زیندان، ئەم پەرتوکە، بە ناونیشانی “ئاوێتەبوونەوە... گێڕانەوەکانی ژنان”، لەلایەن بڵاوکراوەکانی “دار پریمات”ەوە بڵاوکرایەوە، ئەمەش لە پابەندبوونە بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن و چەشنە کۆنەپەرستانە و پێشوەختە زانینە بەرامبەر بە ژنان.

 

"سەرەتا لە ئازادی بێبەشکراون"

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ئەزموونە ئەو ئازارانەی ئاشکرا کرد کە ژنە زیندانییەکان پێیدا تێدەپەڕن، چونکە سەرەتا لە ئازادی بێبەشکراون، دواتر ئەو چەواشەکارییەی کە بۆ هەتا هەتایە بەدوایاندا دێت، بەو پێیەی ئەو چاوپێکەوتنانەی کە ئەنجامدراون دەرفەتی ئەوەیان پێبەخشیوون کە باس لە پڕۆژە و خەونەکانیان و شکستەکانیان بکەن، ئەم پڕۆژەیە فەزای گەورەی بە زیندانییەکان بەخشیوە، سەرەڕای ئەو کاتە سنووردارە، بۆ ئاشکراکردنی ئەو هەستە جیاوازانەی کە هەیانبووە، لە ئامێزگرتنی ئازادی و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوە، دووبارە بونیادنانەوەی خود و چاککردنەوەی ئەو درزانەی بەهۆی ئەم ئەزموونە تاڵە لە ژیانیاندا دروست بووە.

 

هەروەها ئەو دوو نووسەرە حەزیان لە هەمەچەشنی بوو لە هەڵبژاردنی زیندانییەکان لە ڕووی تەمەنەوە (تەمەنی وەڵامدەرەوەکان لە نێوان ١٦ بۆ ٦٣ ساڵدا بوو)، ئاستی خوێندنیان (لەوێ ئەوانەن کە هیچ خوێندنێکیان وەرنەگرتووە و هەن کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە.

 

سەلیمە بن مومن ڕوونیکردەوە، ئەو پرسیارانەی ئاراستەی ئەو زیندانییە ژنە کراوە، سەبارەت بە تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی و بارودۆخ و هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بووە، دواتر پرسیارەکان دابەزین و لقیان کردۆتەوە بەپێی ڕەوتی گفتوگۆکە و ئاستی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی زیندانیەکە.

 

پرسیاریان دەربارەی پڕۆژەو ئایندەیان لێکراوە

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتایی ئەو چاوپێکەوتنانەی لەگەڵ زیندانییە ژنەکان ئەنجامدراون، پرسیاریان سەبارەت بەو شتانە لێکراوە کە لەواندا دوای جێهێشتنی دیوارەکانی زیندان بەرەو ئایندەیەکی باشتر چی چاوەڕێیان دەکات، و واقیعی دۆخەکە چۆنە لەناو زینداندا، پاشان ئەوەی فێربوون بە تێپەڕاندنی سزای زیندان، و لە کۆتاییدا چۆن وەبەرهێنان لەم ئەزموونەدا دەکەن لە یەکگرتنەوە و هەوڵدان بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ، واتە چۆن ژیانی خۆیان لە دوای جێهێشتنی زیندان خەیاڵ دەکەن و  هەروەها پڕۆژەی ئابووری و سۆزداری و کۆمەڵایەتی، ئەمانە هەموو ئەو پرسیارانەن کە زیندانییەکان وەڵامیان داوەتەوە لەکاتێکدا چاوەڕێی سبەینێیەکی باشتریان دەکرد.

 

لە مەراسیمی کۆتاییدا فیلمە براوەکان لە کاتی پێشبڕکێی فەرمیدا ڕاگەیەندرا، کە فیلمی فینلەندی “جۆ ڤیدا” لە دەرهێنەری دەرهێنەر کاتجا گۆرلیڤ خەڵاتی گەورەی پێشبڕکێی فەرمی فیلمی درێژی پێدرا.

 

فیلمی یۆنانی "ئاژەڵ" لەلایەن دەرهێنەرەکەی سۆفیا ئێکسارچۆ خەڵاتی تایبەتی دەستەی سوێندخواردنی بەدەستهێنا و پاڵەوانی هەمان فیلم، دیمیترا فلاگۆپۆلۆ، ئەکتەری فیلم ، تاجی باشترین ڕۆڵی ژنی لەسەر دانرا، هاوکات فیلمی فەرەنسی "زمانی بیانی" لەلایەن دەرهێنەرەکەی کلێر بێرگەرەوە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە باسێکی تایبەتی وەرگرت و فیلمی "کۆد" لەلایەن دەرهێنەری ئەمریکی ئەندیا دۆناڵدسۆنەوە تاجی "یەک"ی لەسەر دانرا و یەکەم خەڵاتی کارەکانی بەدەستهێنا.

فیلمی دیکۆمێنتاریی "چیرۆکی شارێک" لە دەرهێنانی دەرهێنەر مالۆری ئالۆی پایسلی خەڵاتی گەورەی پێشبڕکێی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی بەدەستهێنا، هاوکات فیلمی تەنزانیا "گۆڕی چۆڵ"ی دەرهێنەر سیسی میلای لە بەشی دۆکیۆمێنتاریدا لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە ئاماژەیەکی تایبەتی وەرگرت.

 

خەڵاتی بینەرانی گەنجان لە بەشی کورتە فیلمدا گەڕێنرایەوە بۆ فیلمی “ئەوەی لە کفنی دەستتدا گەشە دەکات” لەلایەن دەرهێنەری مەغریبی دیا بیاوە، لە کاتێکدا خەڵاتی بینەرانی گەنج بۆ فیلمی درێژی مەغریبی گەڕایەوە بۆ فیلمی "سەحاری، ئاشتی و تێکۆشان" لەلایەن دەرهێنەری گەنج مولای تەیب بوهانانا

.