لە ڕێگەی پڕۆژەی پێکەوەی، ژنانی شێوەکار هۆشداری پیسبوونی هەرێمی کوردستان دەدەن

لە ڕێگەی بیرۆکەی ڤیڤیانا ستراو، لە لایەن ۱٥ ژنی شێوەکار،  بە هاوکاری ڕێکخراوی سولی ئۆن، بە کەرەستەی ڕیسایکلین هۆشداری لەناوچوونی چیای گۆیژە دەدەن.

ناوەندی هەواڵ 

 

پاشنیوەڕی ئەمڕۆ، لە ناوەندی کلتووری مێخەک، لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی سولی ئۆن، لە ڕێگەی گۆڕینەوەی پڕۆژەیەکی هونەری کولتووری، لە نێوان هەرێمی باز لە ئیسپانیا بۆ هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی و دروستکردنی بیرۆکە ڤیڤیانی ستراو، بە هەماهەنگی ۱٥ خوێندکاری شێوەکار، لە ڕێگەی کەرەستەی پلاستیک و قوماشی فڕێدراو، گوزارشت کردن لە پیسبوونی شاخی گۆیژە و هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی دوبارە ڕیسایکلین کردنی پاشماوە پلاستیکەکان، لە لایەن پڕۆژەی پێکەوەی نماشکردنی بۆ ئەنجامدرا.  


" لە ڕێگەی ڕیسایکلینەوە ژینگە دەپارێزین " 

ڕۆشنا ئەبوبەکر، بەشداربووی پڕۆژەی پێکەوەی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامدانی چالاکیەکی هونەری و کولتووریە، دەڵێت: هەبوونی ئەم کارە ڕیسایکلینە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی هەزاران پرچە قوماش و پلاستیکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، ئێمە چەندین خوێندکاری شێوەکارین ماوەی مانگێکە بە بەردەوامی کار لەسەربئەم نەخشەیە دەکەین، ئامانج گوزارشتکردنی مەترسیەکانی پیسبوونی ژینگەیە لە ڕێگەی پاشماوە پزیشکیەکانەوە. 


" لە ڕێگەی پڕۆژەکەمان چیای گۆیژە دەپارێزین " 

پەری پشتیوان، چالاکوانی ژینگەی و هونەرمەندی پڕۆژەکە، باس لەوەدەکات، بە هەمەهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی سولی ئۆن، بە سەرپەرشتی هونەرمەندێکی ئیسپانی لە ڕێگەی چەندین هنەرمەندی ژن لە ڕێگەی کەلوپەلی ڕیسایکلینەوە دروشمی پاکڕاگرتنی ژینگەیان ئەنجامداوە، وتی: ئامانجمان لە دروستکردنی ئەم کارە گوزارشتکردنمانە لە پیسبوونی ژینگەی شارەکەمان، هەروەها دروستکردنی ئەم نەخشەیە بۆ تێکدانی چیای گۆیژە دەگەڕێتەوە، لەڕێگەی پاشەڕۆ پلاستیکەکانی لە لایەن هاوڵاتیانەوە ژینگەی سلێمانی پێ وێران دەکرێت، ئەم کارەمان لە کارگەی کلتوری جگەرەکە ئەنجامداوە، پێشکەش بە گروپی مێخەکمان کردووە.