لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە چەندین ژن دەستگیرکراون

ئەو ژنانەی کە لە ٢٥ی تشرینی دووەم چوونە مەیدانەکانی تورکیا دەستگیرکران، لە ئەنقەرە ٧ ژن، لە ئیستەنبوڵ سێ ژن و ژنانی کۆچبەر بە هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە سەنتەری ناردنەوە دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ژنان، کە لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە ڕێکخرا، زۆرێک لەو ژنانەی کە بەشداری چالاکییەکان بوون لە هێرشی پۆلیسدا دەستبەسەرکراون و تا ئێستا ئازاد نەکراون.

 

لەسەر بانگهێشتی پلاتفۆڕمی ژنانی ئەنقەرە لە شەقامی ساکاریا چالاکی ئەنجامدرا و ٧ ژنی ئەندامی کۆمیتەی گەنجان بەهۆی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکەدا دەستگیرکران و زیاتر لە ٥٢ کاتژمێر لە لقی تێکۆشان دژی تیرۆر مانەوە، بە بیانووی ئەوەی کە دروشمی کوردییان بەرز کردبووەوە دەستبەسەر کران.

 

ئەو ژنانەی کە دەستگیرکران پێش چوونە ناو ناوەندەکە لێیاندراوە و لەسەر زەوی ڕاکێشران و دوای دەستگیرکردنیان بۆ ماوەیەکی زۆر هیچ هەواڵێک لێیانەوە نەبوو، دواتر زانرا کە لە لقی تێکۆشانی دژی تیرۆردا دەستگیرکراون.

 

هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە ژنانی کۆچبەر کرا

لە ٢٥ی تشرینی دووەم، سێ ژن کە بەشداری ڕێپێوانەکە بوون، لەسەر بانگهێشتی پلاتفۆڕمی ژنان، لە مەیدانی تونێلی تەقسیم دەستگیرکراون، دوو ژنی ئازەربایجانی هەن کە تا ئێستا کار دەکەن بۆ ئەوەی ببنە دانیشتووی تورکیا، هەروەها ژنێک هەیە کە لە ئیتاڵیاوە هاتبووە تورکیا وەک بەشێک لە بەرنامەی ئاراسمۆس ڕاشگەیەندراوە کە لە ناوەندی ناردنەوە دەستگیرکراون و مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.

 

زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون

ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ژنان لە ئیستەنبوڵ بە دروشمی "بێدەنگ نابین بۆ ئازادی خۆمان، واز لە ژیان ناهێنین" بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنان لە دژی دەستگیرکردن و هێرشەکانی پۆلیس ڕێپێوانیان کرد، زیاتر لە ٢٠٠ ژن لە هێرشەکانی پۆلیس بۆ سەر تونێلەکانی تەقسیم و قەرەقۆی دەستبەسەرکراون، لە ئەنقەرە پێش دەستپێکردنی چالاکیەکە ژنان دەستگیرکران و ئازادکران، ٢٣ ژن لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە جزیرەی بۆتان بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی یاسای ڕێپێوان و کۆبوونەوەکان" دەستگیرکران و دوای وەرگرتنی وتە لێیان ئازادکران.