چالاکانی شانۆ و سینەما لە بەردەم کامێرادا ناڕەزایەتییان دەربڕی

کۆمەڵێک چالاکی سینەما و شانۆ لە بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتیدا بە جلی ڕەش و بێ حیجابەوە لە بەردەم کامێرادا دەرکەوتن و ناڕەزایەتییان نیشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و چالاکانی شانۆ و سینەما بە جلوبەرگی ڕەش و بەبێ حیجاب لە بەردەم کامێرادا دەرکەوتن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سەرکوتەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئێران دژ بە گەلانی وڵاتەکە.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سوهەیلا گوڵستانی-ئەکتەر، حەمید پوورەزری-دەرهێنەری شانۆ و کۆمەڵێک هونەرمەندی دیکەی شانۆ و سینەما بەشدارییان کردووە، سوهەیلا گوڵستانی بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: نمایشەکە کۆتایی دێت و ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن، پاڵەوانە ڕاستەقینەکانمان خەڵکی بێ ناون، ئێمە هێما بۆ هەڵەکانمان ناکەین. ئێمە مەشق دەکەین و فێر دەبینەوە، ڕێگای بێشومار و هیوای زۆر بۆ ڕۆژێکی نوێ هەیە.