ترسی حکومەت لە ژنان؛ نابێت بانکەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بەو ژنانە بکەن کە حیجاب ناپۆشن

پارێزگاری هەمەدان لە کۆبونەوەی بڕیارگەی "عەفاف و حیجاب"ی پارێزگاکە داوای کرد مامەڵەی جددی بەرامبەر بەو ژنانەی دژایەتی حیجابی ناچاری دەکەن، بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٧ی نیسان، عەلیرەزا قاسمیفەرزاد، پارێزگاری هەمەدان، لە کۆبوونەوەی بڕیارگەی "عفاف و حیجاب"ی پارێزگاکە، داوای لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی دەستەی کارگێڕی پارێزگای هەمەدان کرد، بەڕێوەبەرایەتی و بەرپرسانی ژێردەستەی خۆیان پابەند بکەن بە چاودێری حیجابی ناچاری لە ژینگەی کار و کارگێڕیدا، داواشیان لە بانکەکان کرد خزمەتگوزاری پێشکەشی ئەو ژنانە نەکەن کە دژی ئیجابی ناچاری دەوەستنەوە.
 

ئەم بەرپرسە پەیوەندیدارە بە سپای پاسدارانەوە، فەرمانی بە گروپە چالاکەکانی بواری وەرزش و لاوان کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕەچاوکردنی حیجابی ناچاری لە ناوەندە وەرزشییەکان بگرنەبەر.