٥٢ ڕۆژ تێپەڕیوە و هێشتا مریەم یەحیاوی لە مافی پەیوەندیکردن بە خێزانەکەیەوە بێ بەشە

مریەم سادات یەحیاوویی بە بیانووی بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە دەرەوەی زیندان بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ لە مافی پەیوەندی کردن بە بنەماڵەکەی بێبەش کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

مریەم سادات یەحیاوی، چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئەڤین، بە بیانووی بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە دەرەوەی زیندان، ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە لە مافی پەیوەندیکردن بە خێزانەکەیەوە بێبەش کراوە.

 

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان زیندانی سیاسی مریەم سادات یەحیاوی، لە ٦ی ئابەوە پەیوەندیکردن و سەردانیکردنی خێزانەکەی قەدەغە کراوە، بە فەرمانی لیژنەی دیسپلینی ئەم زیندانە بڕیار بوو کۆبوونەوەکەی لە ژوورەکەدا ئەنجام بدرێت، هەروەها بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا دانیشتن لەگەڵ خێزانەکەی بکات، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەیامێکی پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی، جارێکی دیکە قەدەغەکردنی پەیوەندییەکانی درێژ کرایەوە، بەمەش نزیکەی دوو مانگە لە پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش بووە.

 

مریەم سادات یەحیاوی لە کۆتایی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا دەستگیرکراوە و لە ٦ی تەمموزی ٢٠١٩ سزای ٩ ساڵ زیندانی  لە لایەن لقی پانزەی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی “کۆبوونەوە، هاوکاری و بانگەشەی دژ بە سیستم" بەسەردا سەپێندرا و دواتر لە دادگای تێهەڵچوونەوە سزاکە بۆ یەک ساڵ زیندانی کەم کرایەوە.