دۆسیەیەکی نوێ لەبارەی چالاکوان ڕاحلە ئەحمەدی کراوەتەوە
دۆسیەیەکی نوێ سەبارەت بە چالاکوانانی زیندانیکراوی ئێرانی ڕاحلە ئەحمەدی کرایەوە و کەیسەکەی نێردراوە بۆ دادگای ئێڤین.

ناوەندی هەواڵ
ڕاحلە ئەحمەدی، کە لە زیندانی ئێڤین زیندانیکراوە، بۆ دۆسیەیەکی نوێ کەلە دژی کراوەتەوە ڕەوانەی دادگای ئێڤین دەکرێت.
ڕاحلە ئەحمەدی چالاکوان، کە ٤ ساڵ و ٢ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، لەگەڵ سەباح کورد ئەفشاریی کچیدا دەستگیرکراوە، بەپێی زانیارییەکان دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگا کراوە، بەڵام نە ڕاحلە و نە پارێزەرەکەی بەڵگەنامەی بانگکردنی بۆ دادگایان پێنەگەشتووە.
جێی ئاماژەیە، هاوینی پار دایکی ڕاحلە کۆچی دواییکرد و بە کەفالەت لەو کاتەدا سەربەستکرابوو.
ت.پ