دۆخەکە کارەساتبارە... ١٥٠چێشتخانە لە ڕۆژهەڵاتی نیل کارکردنیان وەستاند

وتەبێژی ژووری فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی نیل بانگەوازی لە ڕێکخراوەکان و تاکەکان کرد بۆ هاوکاری و دەستوەردان دوای ئەوەی ١٥٠ چێشتخانە بە یەکجار لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیل لە خەرتومی پایتەخت بەهۆی کەمی بودجەوە کارەکانیان وەستاند.

مەیسا قازی

 

سودان- ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیل بە قەیرانێکی مرۆیی بێ وێنەدا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی چێشتخانەکان کە بە "هێڵی ژیان" بۆ هەزاران خێزان بۆ دابینکردنی ژەمەکانی ڕۆژانەیان پشتیان پێدەبەستن، لە ژێر بارودۆخێکی ئابووری سەختدا وەستان.

 

هند تائیف، وتەبێژی ژووری فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی نیل ڕایگەیاند، بەهۆی نەبون و بەردەستنەبوونی پاڵپشتی ١٥٠ چێشتخان کارکردنیان وەستاوە، هەرێمی ڕۆژهەڵاتی نیل لەنێوان ١٧٠ بۆ ٢٠٠ چێشتخانە لەخۆدەگرێت، کە هەندێکیان بۆ ماوەیەکی زۆر وەستاون، هەوڵەکانی پاڵپشتیش شکستیان هێنا، چونکە بەردەوام نەبوون.

 

ڕوونیکردەوە کە بانگەوازی بەپەلەیان بۆ ژمارەیەک ڕێکخراو نارد بۆ ئەوەی پشتگیری بکەن دوای ئەوەی ١٥٠ چێشتخانە بە یەکجار کارکردنیان وەستاند، وتی:  هیوادارین وەڵامێک بدرێتەوە، بەهەمان شێوە بڵاوبوونەوەی زۆری نەخۆشی کۆلێرا هەیە، و هیچ دەرمانێک لەبەردەستدا نییە، گیراوەی ناو خوێنبەر، یان تەنانەت ئازارشکێنەکان بەردەستن و ئەگەر ئەو بڕە لەبەردەستدا بێت ئەوا لە شاری شێندییەوە دەهێنرێن کە کارێکی قورسە و خۆبەخشەکان رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبنەوە.

 

هند تائیف بانگەوازی بۆ پشتگیریکردنی چێشتخانەکان کردو وتی: پێویستمان بە پشتگیری راگەیاندن هەیە، گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیل، پشتگیری بۆ چێشتخانەکان بۆ ئەوەی حاڵەتەکانی بەدخۆراکی زیاد نەبن، و پشتگیری پزیشکی بۆ ئەوەی حاڵەتەکانی کۆلێرا کۆنترۆڵ بکرێن ئێمەش پێویستیان بە هاودەنگی و پشتیوانی هەموو گەلی سودان و کۆتاییهێنان بە شەڕ هەیە.

 

دۆخی ناوچەی نیلی ڕۆژهەڵات بە کارەساتبار پێناسە کردو وتی: خەرتوم یەکێک بوو لەو ویلایەتە یەکەمانەی کە ململانێکان تێیدا دەستیپێکرد، بەداخەوە خەرتومی پایتەخت ژێرخانی لاوازی هەیە، بۆیە زۆر بەخێرایی داڕما، لە سەرەتای شەڕەوە بارودۆخەکە کارەساتبار بووە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی ململانێکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر خراپتر بوو، ئەمەش بووە هۆی داڕمانی کەرتی تەندروستی و ئابووری و وەستانی بەرهەمهێنان و کەمی خۆراک و دەرمان و نەبوونی ئاسایش.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆر ئاوارە هەیە، و هیچ ناوەندێکی پەناگەی دامەزراو نییە، کەسانێک هەن کە لە دەرەوەی کراوەن لە شەقامدا لە ژێر دارەکاندا بەبێ چادر، بەتانی، یان جێگایەک بۆ پەنادانیان. بوونی ئەم ژمارە زۆرەی ئاوارەکان ژمارەی تووشبووانی کۆلێرایان زیاد کردووە، بە تایبەت لە ناوچەی ئوم زەوا بان.

 

شایانی باسە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیل لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سودان لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بووە و دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لەو کاتەوە بەدەست بارودۆخێکی زۆر سەختی مرۆییەوە دەناڵێنن.