چالاکی مانگرتنی "دادپەروەری" لە ٢٥٠یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
تێکۆشانی "دادپەروەری"ی ئامینە شەنیاشار، کە دوو کوڕ و هاوژینەکەی لەدەستدا و کوڕێکی دیکەی بە ناوی فەرید لە زینداندا لە ڕۆژی ٢٥٠یەمیندا بەردەوامە.

ڕەحا
مانگرتنی "دادپەروەری" ئامینە شەنیاشار کەلە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشی کادرانی ئاکەپە و ئیبراهیم خەلیل یەلدز هاوژین و دوو کوڕی گیانیان لەدەستدا و لەگەڵ کوڕێکی دیکەی بە ناوی فەرید کەلە هێرشەکەدا بریندار بوو، لە ٢٥٠یەمین ڕۆژدا بەردەوامە، بەهۆی کۆتایی هەفتەشەوە، ئەو خیزانە لە ماڵەکەیاندا لە ڕەحا مانگرتنەکەیان بەردەوامی پێدا.
لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی خێزانی شەنیاشار بڵاویان کردووەتەوە: "تێکۆشانی ئێمە بۆ دادپەروەری لە ٢٥٠یەمین ڕۆژیدا بەردەوام، بەرزبوونەوەی ١ لیرە بەرامبەر ١٠ دۆلار دۆلار هۆکاری ئابووری نییە، بەڵکو خراپی بەڕێوەبردنە، لەدەستچوونی سەرمایە لە بێ یاساییدا. بۆیە یان دادپەروەری یان دەستلەکارکێشانەوە".
ت.پ