بەلەمێک بە ٧٠ کەسەوە نقوم بوو کە زۆرینەیان کوردن
بەلەمێک له ده‌ریای ئیجه بە ٧٠ سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کورد بوون ژێر ئاوکەوت و تەنها ١٢ کەسیان ڕزگار کراون.

بەلەمێک له ده‌ریای ئیجه بە ٧٠ سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کورد بوون ژێر ئاوکەوت و تەنها ١٢ کەسیان ڕزگار کراون.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو بەلەمێک کە ٧٠ کەسی تێدابووە لە دورگەی فۆلێگاندرۆس لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و وەک باس دەکرێت ٦٠ کەسیان کورد بوون.
كۆچبه‌رانی ناو بەلەمەکە پێشوەخت پەیوەندییان بە پۆلیس و هێزی دەریاوانی کردووە و بە هانایانەوە نەچوون کە ڕزگاریان بکەن، دوای ژێر ئاوکەوتنەکەش ئەو کۆجبەرانە له خه‌ت نه‌ماون و كه‌سیان پەیوه‌ندیان به كه‌سوكاریانه‌وه نه‌ماوه.
دوای نقوم بوونی بەلەمەکە هێزی ده‌ریاوانی یۆنان چوونە شوێنی ڕوداوەکەو به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنان ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕێگەی ههلیكۆپتهرەوە شوێنی نقوم بوونی بەلەمەکە دۆزراوەتەوەو توانیویانه ١٢كۆچبهر ڕزگار بكه‌ن کە بریتین لە ١٠ پیاو و ژنێک و منداڵێک.