بەهۆی ئاگر کەوتنەوە منداڵێکی کچ لە ئاکرێ گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لەماڵێکدا منداڵێکی کچ گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند،بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی تشرینی دووهم، لە گەڕەکی حاجی غەنی لە سەنتەری قەزای ئاکرێ بەھۆکاری شۆرتی کارەبا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، لە رووداوەکەدا منداڵێکی کچی ١٣ ساڵ کە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە گیاینلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانیان راستەوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام زیانێکی زۆر بە ماڵەکە گەشتووە.