سزای ساڵێک و ٨ مانگ زیندانی کردنی ئایسەل توغلوک هەڵوەشێندرایەوە

سزای ساڵێک و ٨ مانگ زیندانیکردن کە بەسەر سیاسەتمەدار ئایسەل توغلوک دا سەپێندرابوو، لە لایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە بەتاڵ کرایەوە.

وان

سزای ساڵێک و ٨ مانگ زیندانی، کە بەسەر سیاسەتمەداری پێشووی هەدەپە و زیندانی نەخۆش ئایسەل توغلوک، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" سەپیندرابوو لە زیندانی جۆری کاندیرا ئێف زیندانی کرابوو، پوچەڵکرایەوە، لە دانیشتنێکدا کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە چوارەمین دادگای باڵای تاوانەکانی وان بەڕێوەچوو، ئایسەل توغلوک بە بیانوی لیدوانەکانی لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ و ٤ی نیسانی ٢٠١٣  سزا درا، بەلام سزاکەی لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە بە وتنی "نایاسایی" هەڵوەشایەوە.

 

نەخۆشییەکەی ئایسەل توغلوک لە زیادبووندایە

داواکاری پارێزەران بۆ ئازادکردنی ئایسەل توغلوک بۆ ئەوەی لە دەرەوە چارەسەر بکرێت بەهۆی نەخۆشییە سەختەکەیەوە، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ڕەتکراوەتەوە، لە قۆناغی کۆتاییدا هەموو بانگەوازییەک بۆ ئایسه‌ل توغلۆک کە ناوی خۆی و زۆر شتی تری لە بیرچووەتەوە بێئەنجام ماوەتەوە.