"ڕژێم لە ترسی ناڕەزایەتییەکان گڵۆپی سەوز بۆ ژەهراویکردنی خوێندکاران هەڵدەکات"

پەروین ئازاد حکومەتی بە هۆکاری سەرەکی "ژەهراویکردنی زنجیرەیی" لە قەڵەمدا و "یەکگرتوویی و ئامادەبوون لە شەقام"ی بە تاکە ڕێگەی ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی دانا.

شەهلا محەمەدی

 

ناوەندی هەواڵ- پەروین ئازاد، چالاکوانی مافی منداڵان، باسی لە سەرەتای "ژەهراویکردنی زنجیرەیی" خوێندکاران کرد لە شارەکانی وەک بۆروجەرد، ئەردەبیل و تاران، کە لە کانوونی دووەمەوە دەستیپێکردووە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی قوتابییەکی ١١ ساڵان لە قوم بە ناوی عاتفە رەزایی.

 

پەروین ئازاد خستیەڕوو، لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینیدا ڕژێم ڕایگەیاند کە نەخۆشییەکی بنەڕەتیی هەیە و لە حاڵەتی ژەهراویبووندا جارێکی دیکە هەمان کار دەکاتەوە، لەم بابەتانەدا خەڵک متمانەی بە حکومەت نییە و بەپێی ئامارەکان ٩٠٠ قوتابی ژەهراوی بوون، بەڵام ئەم هەواڵە ڕاست نییە و ئامارەکە زیاترە، ئەنجامدەرانی سەرەکی ئەم تاوانانە حکومەتە، وەزیری تەندروستی ئێران بیانوو دەهێنێتەوە بەوەی کە جۆرێک لە ژەهرێکی سووک هۆکاری ئەم ژەهراویبوونە بووە و گرنگی ناداتە ڕاستییەکەی، چۆن خەڵکی ئاسایی لەسەر تاوانی چێشتلێنان لە ڕۆژی قاسم سولەیمانی دەستگیر دەکەن، بەڵام چۆن نازانن لە کوێ ئەم ژەهرە بڵاوبووەتەوە، ڕوونە لە کوێوە هاتووە، هێرشی کیمیایی دوای هەشت ساڵ هێشتا نادیارە کێ ئەنجامی دەدات و دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەش ڕووبەڕووی بارگرانی تاوانەکانیان نەبوونەوە، لە کوشتنە زنجیرەییەکان و کەمپی زانکۆ و سووتاندنی زیندانی ئەڤین، بەرپرسان هەرگیز ڕووبەڕووی بارگرانی تاوانەکانیان نەبوونەوە.

 

پەروین ئازاد سیناریۆی ژەهراویکردنی زنجیری خوێندکارانی هاوتەریب لەگەڵ ئەو کارەی حکومەت بۆ پاڵنانی خوێندکاران بۆ پاشگەزبوونەوە "دروستکردنی تیرۆر" لەناو خەڵکدا ڕاگەیاند و وتی: حکومەت وەبەرهێنانی زۆری لەسەر خوێندکارانی هەشتاکان و نەوەدەکان کرد، بەڵام دژی هەڵاواردنەکانی حکومەت و سەپاندنی حیجاب خەڵک ڕژانە شەقامەکان، لە قوتابخانەکاندا وێنەی خومەینی و خامنەیییان دڕاند و فڕێیان دەدایە ژێر قۆڵ و قاچیان، نیشانیان دا کە نایانەوێت ئەم حکومەتە جیاکاری بکات و لەبەر ئەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان و کرێکاران نزیکە و خەڵک دێنە سەر شەقامەکان دیسانەوە، ڕژیم لە ناڕەزایەتی دەترسێت، گڵۆپی سەوز بۆ ژەهراویکردنی خوێندکاران هەڵدەکات بۆ ئەوەی جارێکی تر ناڕەزایەتی دروست نەبێت و دەیانەوێت دەسەڵاتیان درێژ بکەنەوە.

 

ئە چالاکوانە سەبارەت بە ناڕەزایەتی قوتابیان بەرامبەر بە وانەوتنەوە بە ئۆنلاین و زانکۆی ئۆنلاین ڕایگەیاند: لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" هێزی ناڕەزایەتی دژی حکومەت خوێندکار بوون، حکومەت بەهۆی ژەهراویبوونەکانەوە فشارێکی زۆری لەسەرە و ڕایگەیاندووە، ئەو ژەهراویبوونانە کاری خەڵکە، بەڵام حکومەت ئەو کارەی ئەنجامداوە، کوشتنی سارینا ئیسماعیل زادە و نیکا ئەم ناڕەزایەتیانەی ڕانەگرت، خەڵکێکی زۆریان ڕفاند و تەرمەکانیان لە بیابانەکاندا فڕێدا، هەروەها حکومەت بە مادەی هۆشبەر لە زیندانەکاندا چەندین کەسی کوشتووە و خەڵکێکی زۆریش بەهۆی فشاری دەروونییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ئەمانەش لە نێو تاوانەکاندان.

 

بە ئاماژەدان بە ناڕازیبوونی توێژە جیاجیاکانی خەڵک لە حکومەت، لەوانەش "کرێکاران، خانەنشینان، مامۆستایان و هەموو ئەوانەی لەژێر توندترین ستەمدان و بچوکترین گوزەرانییان نییە لەم حکومەتەدا، ڕۆژ بە ڕۆژ هەژارتر دەبن"، وتیشی: یەکڕیزی و ئامادەبوون لە شەقامەکان تاکە ڕێگایە بۆ شکستپێهێنانی حکومەت، یەکەم ئەرک یەکگرتن و مانەوە لە شەقامەکانە، ئەم حکومەتە دژە ژن و دژە کرێکار و دژە ئازادییە و بۆ نەهێشتنی پێویستە لەسەر شەقام داوای داواکارییەکانمان بکەین، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی خوێندکاران، پێویستە مامۆستایانیش بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکەن و ناڕەزایەتی دەرببڕن بۆ نەبوونی ئەمنی لە قوتابخانەکان و بچنە بەردەم قایمقامیەتەکان و پەروەردەکان، لە درێژخایەندا دەتوانرێت ئەم دەسەڵاتە بە ناڕەزایەتی شەقامەکان بڕوخێنرێت و دەسەڵاتێکی ئینسانی دادەمەزرێت، ئەگینا شاهیدی تاوانەکانی حکومەت زیاتر و زیاتر دەبین.