ژنێکی گەنج ئامانجییەتی بەسەر لوتکەی شاخی ئێڤێرێست سەربکەوێت

ژنێکی گەنج سەرەڕای خوێندنی بەشی ئەندازیاری توانیوییەتی پەرە بە خولیاکانی بدات لە بواری وەرزشدا و چەندین دەستکەوتی گرنگ بەدەستبهێنێت کە بەسەر ٤ شاخی جیهاندا سەرکەوتووە بۆ لوتکە و ئامانجیەتی بەسەر لوتکەی شاخی ئێڤیرێستدا سەربکەوێت.

ناوەندی هەواڵ

سەجا ژنێکی گەنجی قودسییە، بە شێوازێکی تایبەتی خۆی ئاهەنگی ٣٠ ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا، کاتێک بەیانی لە خەو هەڵدەستێت و جلوبەرگی وەرزشی ٣٠ کیلۆمەتر لە ماڵەکەی خۆیەوە لە شارۆچکەی بەیت حەنینە لە قودس ڕادەکات، بەناو گەڕەک و شوێنە گرنگەکانی شارەکەدا وەک گەڕەکی شێخ جەراح و باب العامود، بۆ گوندی چۆڵکراوی ئەلملحە لە ڕۆژئاوا و پاشان گەڕایەوە بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر ڕاستەوخۆ ڕایکرد تا ماڵەوە، سەجا دەیەوێت لە ساڵ ڕۆژەکانی لەدایکبوونیدا دەستکەوتە وەزرشییەکان تۆمار بکات.

 

سەجا ئەندازیاری میکانیکی خوێندووە لە کاتێکدا هەفتەکەی لە نێوان ڕاکردن و ڕاهێنانی وەرزشیدا بەسەر دەبات، هەروەها پەرە بە خولیاکانی دیکەی دەدات وەک پاسکیلسواری، شاخەوانی و مەلەکردن.

 

مەلەکردن یەکەم وەرزش بوو کە سەجا لە تەمەنی پێنج ساڵیدا ڕاهێنانی لەسەر کردووە، دوای ئەوە بۆ ماوەی ٩ ساڵ ڕاهێنانی لە بواری کاراتی کرد و تا ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی یۆگا، لەو ماوەیەدا لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی بە ڕاکردنی سۆڵۆ کرد، هاوشێوەی ئەم وەرزشە بۆ هاوکارەکانی کە لە پشوودا ڕایان دەکرد یان دوای کارکردنی مەودای دوور سەرەڕای تەمەنی زۆریان.

 

ئەو ژنە گەنجە قودسییە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بە دوو دێڕ خۆی دەناسێنێت؛ یەکەمیان ئاڵای ١٠ وڵاتی نیشاندا کە لە دەیەی ڕابردوودا سەردانی کردبوو، دووەمیان  ناوی ٤ شاخی بڵاوکردوەتەوە کە بەسەریدا سەرکەوتووە  کیلیمانجارۆ، ئارارات، کۆتۆپاکسی، و ئێلبروس هەروەها لە ئەکاونتەکەی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام وێنەی بڵاوکردەوە کە سەرگەرمی بەدەستهێنانی دەستکەوتە وەرزشییەکانە.

 

کیلیمانجارۆ لە ئەفریقا یەکەم شاخ بوو کە سەجا لە ساڵی ٢٠١٨ بەسەریدا سەرکەوت، دواتر بەناوبانگترین شاخی ئارارات کە بەرزترین لوتکەی تورکیا بوو، دواتر لە ساڵی ٢٠١٩ بەرەو ئەلبروس ڕۆیشتووە کە بەرزترین لوتکەی ڕووسیا و چیای قەفقاز بوو، پاشان بۆ کۆتۆپاکسی کە دووەم بەرزترین لوتکەیە لە ئیکوادۆر لە ساڵی ٢٠٢١ بەسەریدا سەرکەوتووە، ئەو ژنە گەنجە هەروەها ئاواتەخوازە زیاتر بەسەر شاخەکاندا سەربکەوێت، وەک لوتکەی ئێڤێرێست و مێراپی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

 

سەجا دایکی پشتگیری خولیاکانی کردووە کە هەمیشە هانی دەدات، هەروەها باوکی کە لە گەنجیەوە لەسەر شێوازی ژیانێکی وەرزشی پەروەردەی کردووە، هەروەها بە پشتیوانی کۆمەڵێک وەرزشکاری فەلەستینی کە بە هەمان ئامانج و ئیرادە کۆکراونەتەوە.