دوو خوشکی کەلاری دەبنە پاڵەوانی پاڵەوانێتی کاراتی

دوو خوشکی خەڵکی شاری کەلار دەبنە پاڵەوانی پاڵەوانێتی کاراتی و پلەی یەکەم و سێیەم بەدەستدەهێنن.

گەرمیان

 

دوێنێ، ٢٧ی تەمموز، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ پاڵەوانێتی کاراتی یانەکان بە بەشداری چوار یانەی کوردستان و یانەیەکی ئێران بەڕێوەچوو، هۆنیا ئه‌حمەد و په‌ریسا ئه‌حمه‌د، دوو خوشکن لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانەوە بەشداربووون و توانییان ببنە پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە.

 

ئەو دوو خوشکە کە یاریزانی کاراتی یانەی شێروانەن، توانیان لە پاڵەوانێتی کاراتی یانەکان پلەی یەکەم و سێیەم بەدەستبهێنن.

 

هاوشانی هۆنیا و پەریسا، دڵستان محەمەد، یەکێکی تر بوو لە بەشداربووانی پاڵەوانێتیەکە و لە یاری کێشی خۆدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، یانەکەشیان کە یانەی شێروانەیە پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.