ئەفسانەی تێنسی ئەمریکی ماڵئاوایی لە وەرزش کرد

سێرینا ویلیامز ئەفسانەی تێنسی ئەمریکی دوای دۆڕاندنی دوایین یاری ماڵئاوایی لە تێنس کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

سێرینا ویلیامز، ئەفسانەی تێنسی ئەمریکی، دوای دۆڕاندنی دوایین یاریی، ماڵئاوایی لە تێنس کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سێرینا ٢٣ جار بردنەوەی بەدەستهێناوە.

 

سێرینا ویلیامز بە فەرمی کۆتایی بە ژیانی وەرزشی هێنا بە دۆڕاندنی سێ خول بەرقامبەر بە ئەجێلا تۆملیانۆڤیچی ئوسترال، هەواداریشی لە جیهانەوە دوای ڕاگەیاندنی وازهێنانەکە هەرزوو هاشتاگی "ThankYouSerena"یان ڕاگەیاند و دەستیان کرد بە ماڵئاواییکردن لە یەکێک لە باشترینەکانی سەردەمی خۆی.

 

سێرینا ویلیامز لەم مانگەدا دەبێتە ٤١ ساڵ و بەرەنگاری وشەی خانەنشین بووەوە و وتی ئامادەیە دەست بە "پەرەسەندن" بکات دوور لە ڕۆژانی یاریکردن، لە کاتی ماڵئاوایشدا بە چاوی فرمێشکەوە سەبارەت بە دوایین یاری وتی: "ئەمە باوەڕپێنەکراوترین گەشت بووە کە لە ژیانمدا بەشداریم کردووە، من زۆر سوپاسی هەموو کەسێک دەکەم کە تا ئێستا گوتوویەتی "بەردەوامبە، سێرینا!".