بینەری خولە وەرزشیەکانی ژنان ڕوو لەزیادبوونە

خولی یەکەمی یاریەکانی "WNBA" لەمساڵدا زۆترین بینەری هەبوو، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا ژمارەی بینەران بەم ڕێژەیەی ئێستا نەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دیمەنی یاری کۆتایی خولی یەکەمی "WNBA" دەرخەری ئەوەیە کە ئەمساڵ هەر لەگەڵ کردنەوەی خولەکە زۆرترین ڕێژەی بینەر و ئامادەبووانی تۆمارکردووە، کە لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی بینەران وەک ئەمساڵ نەبووە.

 

کۆی ١٠ یاری خولی یەکەم کە لە نێوان هەشت تیپدا بەڕێوەچووە، ٥٠٪ی بینەرەکانی بەراورد بە خولە سەرەتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ زیادیکردووە.

 

ژمارەکان دوای ئەوە دێت کە یارییەکانی وەرزی ئاسایی خولەکە لە ESPN زۆرترین ژمارەی بینەری تۆمارکردووە لە ماوەی ١٦ ساڵدا، بە تێکڕایی ٣٧٢،٠٠٠ بینەر لە نێوان ٢٥ یاری لە تۆڕەکانی ESPN بووە.

 

ئەمەش دەریدەخات کە بە گشتی بینەری وەرزشی ژنان لە ئەمساڵدا بەرەو هەڵکشان چووە.