پێداویستییەکانی تۆپی پێ بۆ پیاوان دروستکراوە و مەترسی پێکان بۆ ژنان زیاد دەکات

زانایانی وەرزشیی تیشک دەخەنەسەر نەبوونی کیتی تۆپی پێ کە بۆ ژنان دیزاین کرابێت و دەڵێن بەکارهێنانی پوت و تۆپ کە بۆ یاریزانانی نێر دروستکراوە، مەترسی پێکان بۆ ژنان زیاد دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای هەندێک پێشکەوتن، توێژەرەکان دەڵێن هێشتا هیچ دروستکەرێکی گەورەی کالە و کیت و پێداویستی وەزرشی وەبەرهێنان و دیزاین نەکراوە کە بۆ ژنان گونجاو بێت.

 

نووسینێک لە ڕۆژنامەی ئەندازیاری وەرزشیدا، کە کۆمەڵێک توێژەری وەرزش و پزیشک و ستافەکانی بەشدار لە یاری هەڵبژاردەی ژناندا دواندووە، ئاماژە بۆ پێویستی زیاتری کیت و تەکنۆلۆژیا دەکات کە بۆ پێویستیەکانی ژنان و شێوەی لەشیان گونجاو بێت، بۆ نمونە، کالەی تایبەت بە تۆپی پێ بۆ پیاوان گونجاوە و لەگەڵ شێوازی قاچی ژناندا گونجاو نییە.

 

هەروەها ژنان بە شێوەیەکی جیاوازتر لە پیاوان دەجوڵێن و ڕادەکەن، ئەمەش مەترسی زیاتری ئەو جۆرە کالانە بۆ قاچی ژنان زیاتر دەردەخات، هەربۆیە زۆرێک لە پیشەگەرە سەرەکییەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا کالەی تایبەت بە ژنان پەرە پێدەدەن.

 

زۆربەی یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پیاو لە ماوەی ٧ بۆ ٨ مانگ لە پێکان دەگەڕێنەوە، بەڵام بۆ ژنە یاریزانانی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ، بەلایەنی کەمەوە ١٠ مانگیان پێویستە تا لە پێکان چاک دەبنەوە، هۆکاری ئەمەش جیاوازی پێداویستییەکانی تۆپی پێیە کە بۆ پیاوان دروستکراوە و بۆ ژنان نەگونجاوە.