"لە ھیچ خولێکی پەرلەمان ھێندەی ئەم خولە مرۆڤی بێ ھەڵوێست و بێ پرەنسیپ و کۆیلەو ناشرینم نەدیوە"

لەنجە عەبدوڵا- چالاکوان

لە پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر مەلەفی داکۆکیکردن لە ژن وەک مەلەفەکانی تری نەوت و موچە و چاکسازیەکانتان پارە و ئیمتیازاتی تێدابوایە، وەک پاداشتێک بۆ تەپڵێدان و جوێن و پێڵاوەکانتان کە دەیگرنە یەکتر ئەوە ئێستا کورسی نەمابوو لەسەری دانیشن ھەمووتان ئەکێشا بەسەرو گوێلاکی یەکتردا.

ڕووتان ڕەشبێت کە ئەوەندە ترسنۆک و بەرژەوەندخواز و بێ ھەڵوێستن، ڕووی ئەندامە ژنەکانتان ڕەش بێت کە لەسەر حسابی خوێنی ژن بە کۆتای خێر و سەدەقەی پیاو لەوێ دانیشتوون و لە ئاست ئەو ڕەشە کوژییەی ژنان نوزەتان لێوە نایەت.

لە ھیچ خولێکی پەرلەمان ھێندەی ئەم خولە مرۆڤی بێ ھەڵوێست و بێ پرەنسیپ و کۆیلەو ناشرینم نەدیوە!.