بورجەکانی هێڵی پەیوەندیکردن "مۆبایل" چ رۆڵێك دەبینێت لە لێکۆڵینەوەی تاوان؟

پارێزەر پروشە قەلەندەر - ماستەر لە لێکۆڵینەوەی تاوان / بەریتانیا

 

بورجەکانی گواستنەوەی شەبەکەی ئامێری پەیوەندیکردن واتە مۆبایل ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە لێکۆڵینەوەی تاواندا بە تایبەت بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەنجامدانی تاوان و دۆزینەوەی تاوانبار لە کاتی تاوانەکەدا یان دوای ئەنجامدانی تاوانەکە .

 

ئایە ئامێری پەیوەندی بە چ شێوەیەک رۆڵ ئەبینێت لە لێکۆڵینەوەی تاواندا ؟

ئامێری مۆبایل سەرجەم پەیوەندیە هاتوو رۆشتووەکان لە میمۆری تەلەفۆنەکەدا خەزن دەکات و هەروەها هەموو زانیارییەکانی تری وەك نامە ، مەسیج و. وێنە ، ڤیدیو ، هتد ....

بێجگە لەم بەکارهێنانانەی کە باسمان کرد سودی دەبێت بۆ دیاریکردنی شوێنی جوگرافیای تاوانبار.

 

 

چۆن شوێنی جوگرافیای تاوانبار دیاری دەکرێت؟

ئەتوانرێ شوێنی جوگرافیای ئامیری پەیوەندییەکە دیاریبکرێت لە رێگای شەبەکەی تەلەفون بورجی شەبەکەی تەلەفۆنەکەوە ئەمەش بە گوێرەی نزیكترین بورج لەو هێڵی تەلەفونەوە لەو کاتەدا، هەربۆیە بورجە پێشکەووتوەکان لەسەر سیستەمی ٣ گۆشەییە ، بەواتایی ئەوەی کە شەبەکەی مۆبایلەکە دەخاتە سنوری سێگۆشەیەکەوە کە سەر بەو بورجە بێت و بە شێوەیەکی ورد و دەقیق شوێنی جوگرافیایی تەلەفونەکە دیاری دەکات، بەجۆرێک کە لە دورو نزیکی ٥ بۆ ١٠ مەتر دیاری دەکات هەروەها کە ئەم ئامێری تەلەفونە لە بازنەی شەبەکەی بورجی تەلەفونەکە نزیك ئەبێتەوە کۆدی ئەو بورجە وەردەگرێت بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی کات و شوێن بەروار تۆمار دەبێت و ئەچێتە بەشی history مێژووی هێڵی بورجەکە خەزن دەبێت.

 هەر بۆ نموونە کاتێک گەشتی دەرەوەی ووڵات دەکەیت و فڕۆکەکە دەنیشێتەوە ئەوا دەست بەجێ مۆبایلەکە بەتۆڕی پەیوەندیکردن ئەو ووڵاتەوە گرێ ئەدرێت.

 

چۆن زانیارییەکانی ئەم هێڵی ئامێری پەیوەندییە بەکاردێت؟

وەک باسمان کرد کۆمپانیای هێڵی پەیوەندی هەڵدەستێ بە تۆمار کردنی هەموو بەروار و کات شوێنی ئەم پەیوەندییانە و لەسەر سیستەمی GPS ئەم ئامێری پەیوەندییانە دروست کراون و زانیاری تەواوەتی شەبەکەکە خەزن دەبێت بەجۆرێک کە چ تەلەفۆنەکە بەکار بێت بۆ پەیوەندی یاخود بەکار نەیەت تەنها کارا بێت تەلەفونەکە ئەم زانیارییانە تۆمار دەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستەش تەنها لە رێگای دادگاوە دەتوانرێ داوا بکرێت ئەم زانیارییانە بەردەست بێت و ئەمەش بۆ کاتێک دەبێت کە پێویست بێت بە تایبەت کاتێک تاوانبار ئینکاری دەکات کە لە شوێنی ڕووداوەکە بووبێت، هەربۆیە بۆ لێکۆڵینەوە لە شوینی تاوانبار کە ئایە لە ساتی روودانی تاوانەکەدا ئەم کەسە لەو شوێنە ئامادە بووە یاخود ئامادە نەبووە یارمەتی دەرێکی گرنگ دەبێت بۆ لێکۆڵینەوە .