شەکرە وەک نەخۆشییەکی بێدەنگ و بێ نیشانە سەرهەڵدەدات

لە زۆربەی کاتەکاندا نەخۆشی شەکرە بێدەنگە لە سەرەتاوە هیچ نیشانەیەکی نییە، زۆرێک لەو کەسانەی کە تووشی جۆری دووەمی شەکرە دەبن هەست بەوە ناکەن کە نەخۆشن تا لە پشکنینی خوێندا ئاستی شەکری خوێنی نائاسایی نیشان دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

نەخۆشی شەکرە ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی کە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی شەکری خوێن گلوکۆز لە جەستەتدا هەیە، گلوکۆز زۆر گرنگە بۆ تەندروستیت چونکە سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە بۆ ئەو خانانەی کە ماسولکە و شانەکانت پێکدەهێنن، هەروەها سەرچاوەی سەرەکی سووتەمەنی مێشکتە.

هۆکاری بنەڕەتی نەخۆشی شەکرە بەپێی جۆرەکان دەگۆڕێت، بەڵام، گرنگ نییە چ جۆرە نەخۆشییەکی شەکرەت هەیە، دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی شەکر لە خوێندا، زۆربوونی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندروستی گەورە.

حاڵەتە درێژخایەنەکانی شەکرە بریتین لە جۆری یەکەمی شەکرە و جۆری دووەمی شەکرە، حاڵەتەکانی شەکرە کە ئەگەری گەڕانەوەیان هەیە بریتین لە پێش شەکرە و شەکرەی دووگیانی، پێش شەکرە کاتێک ڕوودەدات کە ئاستی شەکری خوێنت لە ئاسایی بەرزتر بێت، بەڵام ئەوەندە بەرز نەبێت کە بتوانرێت وەک شەکرە پۆلێن بکرێت.

وە زۆرجار پێش شەکرە پێشەکی نەخۆشی شەکرەیە ئەگەر ڕێوشوێنی گونجاو نەگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی شەکرەی دووگیانی لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات بەڵام لەوانەیە دوای منداڵبوون چارەسەر بێت.

جۆری دووەمی شەکرە کۆمەڵێک نیشانەی هەیە لە دەرەوەی ئەو نیشانانەی کە زیاتر ناسراون، وەک زیادبوونی کێش و زیادبوونی تینوێتی، لە ڕێگەی شیکارە تاقیگەییەکانەوە دەتوانرێت دەستنیشانبکرێت.

لە نیشانە دیارەکانی شەکرەی جۆری دووەم، ماندوویی، زیادبوونی تینوێتی و وشک بوونی دەم، زیادبوونی میزکردن،  توشبوون بە هەوکردن زۆر جار لە میزەڵدان و کۆئەندامی زاوزێ، زیادبوونی کێشی لەش، برسێتی زیاد دەکات و دەست و پێ سڕ دەبێت.

نیشانەکانی پێش نەخۆشی شەکرە بریتین لە: هەستکردن بە ماندوێتی و برسێتی بەردەوام، خراپی خەو، سەختی تەرکیزکردن، زیادبوونی کێش بە تایبەتی لە دەوری کەمەر.

لە زۆربەی کاتەکاندا نەخۆشی شەکرە بێدەنگە زۆربەی کات خەڵک لە سەرەتاوە هیچ نیشانەیەکیان نییە، زۆرێک لەو کەسانەی کە تووشی جۆری دووەمی شەکرە دەبن هەست بەوە ناکەن کە نەخۆشن تا لە پشکنینی خوێندا ئاستی شەکری خوێنی نائاسایی نیشان دەدات، تا نەخۆشییەکەیان بەرەوپێش دەچێت.