خواردنی خورما ڕێگری دەکات لە کلۆر بوونی ددانەکان

خواردنی خورما سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی کە بە زوویی هەرس دەبێت و ماددەی خۆراکی بەسوودی تێدایە، ڕێگری دەکات لە زۆربەی نەخۆشیەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

خورما، پرۆتین، شەکری گلوکۆز و سوکورۆز، چەوری، کالسیۆم، فسفۆر، ئاسن، ڤیتامینەکانی (A,E,C,B1,B2) و مادەی تری تێدایە، لە هەر ١٠٠ گرام خورما ٣١٤ کیلۆکالۆری گەرمی وزە بەخشی تێدایە، ئەگەر ڕۆژانە بە ڕێژەیەکی کەم بخورێت جەستە بە تەندروستی دەمێنێتەوە.

 

سوودەکانی خواردنی خورما

خورما بە هۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی ڕیشاڵی یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیان بەخش لە خوێندا، ڕێگە لە کۆبوونەوەی چەوری کۆلیسترۆڵ دەگرێت لە بۆریەکانی خوێندا، بەم جۆرە دووردەبین لە گیرانی بۆریەکانی خوێن و جەڵدەی دڵ و مێشک.

 

خورما دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان کە ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجە، خورما کاربۆهیدرات و شەکری سروشتی تێدایە، بۆیە یارمەتیدەرە لە قەڵەوبوون بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی قەڵەوبوون دەکەن، چونکە لە ٤ دەنک خورمادا ٢٧٧ کالۆری هەیە.

 

خواردنی خورما بەیانیان کە خورماکە لە ئاودا بخوسێت یارمەتیدرە لە ڕزگار بوون لە قەبزی، ئێسک بەهێز دەکات و بە تەندروستی دەیهێڵێتەوە، چونکە ئەو کانزانەی تێدایە کە ئێسک بە تەندروست دەهێڵنەوە، دەیپارێزێت لەو نەخۆشیانەی کە ئێسک لاواز دەکەن.

 

بۆ هەستیاری وەرزیی کە خورما ماددەیەکی ترشی تێدایە بۆ حەساسیەتی وەرزی کاریگەری هەیە، خورما بە ئاسانی هەرس دەکرێت و وزەی باشی لێ وەردەگیرێت، بە پێچەوانەی دەرمانەکانی ترەوە، بۆیە بۆ شێرپەنجە سوودی زۆری هەیە، هەروەها ڕێگری دەکات لە کلۆربوونی ددانەکان و کێشەی کەم خوێنی چارەسەر دەکات.