چەند بەهاراتێک بۆ وەرزی زستان سودی تەندروستی هەیە

بەهاراتەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا کە بۆ گەرمبوونەوەی جەستە و تەندروستی ڕیخۆڵەکان زۆر گرنگن و مرۆڤ سودی لێدەبینێت.

ناوەندی هەواڵ

 

هەروەک زانراوە لەگەڵ گۆڕینی وەرزەکان وا پێویست دەکات کە جۆری خواردنەکانیش گۆڕانکاریان بەسەردا بێت و مرۆڤ ئەو خۆراکانە هەلبژێرێت بۆ خواردن کە تایبەتمەنی وەرزەکانیان تێدایە، بۆ نمونە لە وەرزی هاوین پێویستە زیاتر شلەمەنی و خۆراکی سوک و فێنک بخۆن، لە وەرزی زستانیشدا گرنگی بۆ ئەو خۆراکانە ببەن کە گەرمکەرەوەن و ووزەیان پێببەخشێت.

 

بەپێی ماڵپەڕی"healthenews"چەند بەهاراتێک لە وەرزی زستاندا بۆ گەرمبوونەوەی جەستە و تەندروستی ڕیخۆڵەکان بەسوودن و دەبێت زیاتر لە خواردنەکاندا بەکاربهێندرێت.

 

دارچینی، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر دەدات، یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

 

مێخەک، تایبەتەمەندی دژەهەوکردنی هەیە و سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.

 

زەنجەبیل، سوڕی خوێن چالاک دەکات و تایبەتمەندی دژەبەکتریای هەیە وەک چارەسەرێک بۆ تێکچوونەکانی گەدە و تەندروستی ڕیخۆڵەکان بەکاردەهێنرێت.