ماددە پاککەرەوەکان ژنان دووچاری نەخۆشی دەکەن

بە شێوەیەکی گشتی ئەو پاککەرەوانەی لە ماڵاندا بەکاردەهێندرێن بۆ پاکردنەوە لە ماددەی کیمیایی زۆر بەهێز دروستدەکرێن لە ئەگەری بەرکەوتنیان بە پێست ۱٠٠٪ پێست تووشی زیان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرهەمە پاککەرەوەکان بوونەتە یاریدەدەرێکی گرنگی ژنان، ڕۆژانە بەبێ ئەوەی بیر لە زیانەکانیان بکرێتەوە لەلایەن ژنانەوە بەکاردەهێنرێن لە کرداری پاککردنەوە و ڕازاندنەوەی ماڵەکاندا، ئەو ماددانەش ڕێژەیەکی زۆر کیمیاویان تێدایە و ژنان دووچاری چەندین جۆر نەخۆشی دەکەنەوە، بەجۆرێک بەکارهێنانی یەک کوپ فاست بەراورد بە نۆ کوپ ئاوە، بۆی کەمتر زیان بە پێست و هەناسە بگەیەنێت.

 

ئایا بەرهەمە پاککەرەوەکان دووچاری چیت دەکەوە؟

بەپێی توێژینەوەکان لەسەر زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی بەرهەمە پاککەرەوەکان، ئاشکرابووە زۆرێک لە بەرهەمە پاککەرەوەکان کە رۆژانە لەناو ماڵدا بەکاردەهێنرێن ماددەی زیانبەخش لەخۆدەگرن، سابونە شلەکان، کلێنسی تەڕ، فاست و دیتۆڵ ئاوێتەی ئامۆنیۆم لەخۆدەگرن کە کار دەکەنە سەر ئاستی هۆرمۆنەکانی جەستە، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەزۆکی لە هەردوو ڕەگەزدا زیاد دەکەن.

 

لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر مشکی تاقیگە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، ئەو ئاوێتە کیمیاییانە ئاستەکانی هۆرمۆنی ئێسترۆجین تێکدەدەن و کاریش دەکەنە سەر مایتۆکۆندریا (ئەندامۆچکەیەکە لە زۆربەی خانەکاندا هەیە)، هەندێک لەو مشکانە تووشی نەزۆکی بوون لە ئەنجامدرا، زانایان پێیان وایە هەمان کاریگەری بۆ سەر مرۆڤیش جێدەهێڵێت، بەکارهێنانی هەریەکەیان بە تایبەتی فاست یاخود کلۆر و تایت زیانەکەی بەرامبەرە بە کێشانی ٢٠ جگەرەیە.

 

زیانەکانی بەکار هینانی مادە پاککەرەوەکان

ماددە پاککەرەوەکان زیان بە جەستە دەگەیەنێت، بەتایبەت کاریگەری لەسەر دەمارە کۆئەندامی مێشک هەیە بەهۆی بۆنەکەیەوە، هەندێک ماددەش پێست دەسووتێنێت و زۆرجار تووشی هەستیاری دەکات، دەبێتەوە هۆی نەزۆکی و تێکدانی هێلکەدان و ناوبۆشی هێلکەدان.

 

لە زیانەکانی دیکەی ئەو ماددە پاککەرەوانە، تێکدانی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێنە، هەروەها زیان بە ژنانی دووگیان و منداڵی بچوک دەگەیەنێت.

 

تیژی ماددە کیمیاییەکان کاریگەری لەسەر چاو هەیە و تۆڕی چاو ئازار دەدات و تووشی هەستیاری دەکات، دەبنە هۆی نەخۆشی ڕەبۆ و بۆ هەناسەتەنگی خراپە.
 

زیانەکانی تیکەڵ کردنی مادە پاککەرەوەکان

ناکرێت هەرگیز تاقیکردنەوە لەسەر تێکەڵکردنی گیراوە پاککەرەوەکان بکرێت، لەوانەیە هەندێکجار وەها بیربکرێتەوە کە تێکەڵکردنی دوو یاخود سێ پاککەرەوە باشتر کاربکات و ناوماڵ پاکبکاتەوە، بەڵام ئەو بۆچوونە هەڵەیە.

 

پاککەرەوەکانی ناوماڵ نابێت تێکەڵ بکرێن، چونکە ئەوانە لە ماددەی کیمیایی پێکهاتوون و هەریەکەیان سودێکی دیاریکراویان هەیە. ئەو پێکهاتە کیمیاییانە ئەگەر تێکەڵ بکرێت، هەڵم و گازی کوشندە دروستدەکەن، هەروەها پاککەرەوەکانی ماڵ بە دووەم هۆکاری شێرپەنجی سی دادەنرێن لە دوای جگەرە و ماددە کحولیەکان.