ژیاننامەی ئەمڕۆ: خەدیجە عەریب سەرۆک پەرلەمانی هۆڵەندا

 

خەدیجە عەریب، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠ لە هەرێمی سەتات لە وڵاتی مەغریب لەدایکبووە و لە تەمەنی پانزە ساڵیدا کۆچی کردووە بۆ هۆڵەندا، لەوێ کۆمەڵناسی خوێندووە.

 

لە ژمارەیەک دامەزراوەی چاودێری کۆمەڵایەتیدا کاری کردووە، سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندی-مەغریبییە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ژنانی مەغریب لە هۆڵەندا، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە پەرلەمانتارە، لە ساڵی ٢٠١٦ هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی وەک سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا بێت تا ساڵی ٢٠١٧.

 

خەدیجە یاریدەدەر بووە لە پەیمانگای توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە زانکۆی ئیراسموس لە ڕۆتەردام و جێگری سەرۆک و ڕاوێژکاری باڵای سیاسی لە چاودێری کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە ئەمستردام بووە، بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خەدیجە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن بووە، هەروەها کەرتی تەندروستی بەتایبەتی چاودێری تەندروستی بۆ ژنانی مەغریب و تورکیا دابینکردووە و چڕدەبێتەوە.